Draw Media

بەڵگەنامەکانی دادگاییكردنی عەلی حەسەن مەجید دەهێنرێن بۆ كوردستان 

بەڵگەنامەکانی دادگاییكردنی عەلی حەسەن مەجید دەهێنرێن بۆ كوردستان 

2018-04-15 18:28:16


بە مەبەستی‌ دادگاییكردنی ئەو كۆمپانیا بیانیانەی‌ مامەڵەی‌ مادەی‌ كیمیاویان لەگەڵ حكومەتی بەعس كردوە، ئارام شێخ محەمەد، جێگری سەرۆكی‌ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەرجەم بەڵگەنامەی‌ رەسمییەكانی دادگاییكردن و حوكمدانی‌ تاوانبار عەلی‌ حەسەن مەجید-ی‌ وەرگرتوەتەوە.
ئارام شێخ محەمەد، لە نوسراوێكدا بۆ دادگای‌ باڵای‌ تاوانەكانی عێراق، ئەو بەڵگەنامانەی وەرگرتۆتەوە، بڕیارە كۆمەڵەی‌ قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە لە دادگاكانی دەرەوەی‌ وڵات پشتبەست بەو بەڵگەنامە، سكاڵا لەسەر ئەو كۆمپانیانە تۆماربكەن كە مامەڵەی‌ مادەی‌ كیمیاویان لەگەڵ حكومەتی بەعس كردوە.
جێگری‌ سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پەیجی خۆی بڵاویكردوەتەوە، كە  جگە لە رادەستكردنی ئەو بەڵگەنامانە، لەسەر ئەركی خۆی‌ لە چوارچێوەی‌ 29 تابلۆی‌ چاپكراو، سەرجەم ئەو بەڵگەنامەی‌ پێشكەش بە بەشی دۆكیۆمێنتەكانی مۆنۆمێنتی‌ هەڵەبجە كرد.
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand