سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

تارق حەرب: بەرهەم ساڵح دەستوری پێشێلكردووە

بڵاوکراوەتەوە لە : 2 حوزەیران 2019

تارق حەرب: بەرهەم ساڵح دەستوری پێشێلكردووە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
شارەزایەكی یاسایی رایدەگەیەنێت بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق بە بەشداریكردنی لە كۆنگرەی مەككە، دەستوری هەمیشەیی پێشێلكردووە‌و دەسەڵاتەكانی سەرۆك وەزیرانی تێپەڕاندووە.
لە پۆستێكیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك، تارق حەرب، شارەزای یاسایی دەڵێت: پێویست بوو عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی ئامادەی كۆنگرەكەی مەككە ببوایەو بەشداری سەرۆك كۆمار پێشێلكاریی دەستورە، چونكە بە گوێرەی هەردوو مادەی 78‌و 80ی دەستور، سیاسەتی گشتی دەوڵەت لە ئەستۆو دەسەڵاتەكانی سەرۆك وەزیراندایە.
حەرب ئاماژیبەوەشداوە كە بانگهێشتكردنی سەرۆك كۆمار بۆ كۆنگرەی مەككە پرسێكی پرۆترۆكۆڵییە‌و بەواتای پێویستی ئامادەبوونی سەرۆك كۆمار نایەت، بەڵكو پێویستە كەسایەتییەك ئامادەبێت كە لە رووی دەستورییەوە پەیوەندی بەو پرسانەوە هەیە كە لە كۆنگرەكەدا تاوتوێدەكرێن، ئەو پرسانەشی لە كۆنگرەكەی مەككە تاوتوێكران پەیوەندییان بە سیاسەتی گشتی دەوڵەتەوە هەیە كە دەستور خستویەتە ئەستۆی سەرۆك وەزیران.


 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 13 کاتژمێر

عەلی زەیدی: بەرپرسیارێتییەکەم لە کاتێکی زۆر ئاڵۆزدایە

null
١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٦

راپۆرتی کاپیتوڵ بریفینگ تایبەت بە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا

null
٣٠ ئەیلوول ٢٠٢٦

ئاوات شێخ جەناب دەستیلەكاركێشایەوە