كێ دەنگی بە نێچیرڤان بارزانی نەدا؟
2019-05-28 09:31:30
درەو میدیا:
لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستاندا كە 81 ئەندام ئامادەبوو، نێچیرڤان بارزانی بەدەنگی 68 ئەندامی فراكسیۆنەكانی( پارتی و گۆڕان و پێكهاتەكان و سۆسیالیست) بە سەرۆكی هەرێم هەڵبژێردراو ( یەكگرتوو ، كۆمەڵ ، شیوعی) كە ئامادەی دانیشتنەكە بوون، دەنگیان نەدا، یەكێتی و نەوەی نوێ بەشداری دانیشتنەكەیان نەكرد.
لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستاندا كە 81 ئەندام ئامادەبوون بریتی بوون لە:
- پارتی دیموكراتی كوردستان: 45 ئەندام
- بزوتنەوەی گۆڕان: 11 ئەندام (شیرین ئەمین) ئامادەی كۆبونەوەكە نەبوو.
- پێكهاتەكان: 11 ئەندام
- حزبی سۆسیالیست: 1 ئەندام
- یەكگرتووی ئیسلامی: 5 ئەندام
- كۆمەڵی ئیسلامی: 7 ئەندام
- حزبی شیوعی: 1 ئەندام
لەو ژمارە ئەندامەی ئامادەبوان ئەوانەی دەنگیاندا بە كاندیدی پارتی دیموركاتی كوردستان( نێچیرڤان ئیدریس مستەفا بارزانی):.
- فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان: 45 ئەندام
- فراكسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان: 11 ئەندام ( شیرین ئەمین ) ئامادەی كۆبونەوەكە نەبوو
- پێكهاتەكان: 11 ئەندام
- سۆسیالیست: 1 ئەندام
ئەوانەی دەنگیان نەدا
- فراكسیۆنی كۆمەڵ: 7 ئەندام
- فراكسیۆنی یەكگرتوو: 5 ئەندام
- فراكسیۆنی شیوعی: 1 ئەندام
لە كۆی ئامادەبوونی 81 ئەندامی پەرلەمان ( 68 ) ئەندام دەنگی بە كاندیدەكەی پارتی داو ( 13 ) ئەندامی ئامادەبوو دەنگی نەدا.