رێباز حەملان: لە 2019 دا پێنج موچە دابەشكراوە
2019-05-27 08:05:28
(درەو میدیا):
رێباز حەملان وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: لە 2019 دا حكومەتی هەرێم پێنج موچەی دابەشكردووە، سێ موچەی 2018 و 2 موچەی 2019.
• موچەی مانگی 10 و 11/2018 كە بەپاشەكەوتەوە دابەشكراوە لە موچەی مانگی 1و 2ی ساڵی 2019
• موچەی مانگی 12/2018 بەبێ پاشەكەوت دابەشكراوە لە موچەی مانگی 3ی 2019
• موچەی مانگی 1 و 2/2019 لە موچەی مانگی 4 و 5 دابەشكراوە واتا لە 2019 دا پێنج موچە دابەشكراوە
• حكومەتی ناوەند لە مانگی 1ی ساڵی 2019 تا مانگی 5ی 2019 مانگانە بە تێكڕا بڕی ( 453 ملیارو 276 ملیۆن و 986 هەزار دیناری) بۆ هەرێم ناردووە.
لە ساڵی 2019 كۆی خەرجیەكانی حكومەتی هەرێم بەم شێوەیە بووە:
• بڕی پارەی تەمویلكراو بۆ موچە لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتیەكان و هاوپەیمانانەوە بریتی بووە لە ( 1.831.033.835.000 ) یەك ترلیۆن و 831 ملیار و 33 ملیۆن و 835 هەزار دینار
• پارەی حكومەتی ناوەند بریتی بووە لە ( 2.266.399.930.000 ) دوو ترلیۆن و 266 ملیارو 399 ملیۆن و 930 هەزار ) دینار
• كۆی گشتی خەرجكراو بۆ موچە ( 4.097.433.765.000 ) چوار ترلیۆن و 97 ملیارو 433 ملیۆن و 765 هەزار دینار