Draw Media

" شاسوار عەبدولواحید خۆی داوایكردووە لە زیندانی تاكە كەسیدا بێت"

" شاسوار عەبدولواحید خۆی داوایكردووە لە زیندانی تاكە كەسیدا بێت"

2019-05-26 06:18:29


(درەو میدیا):
ئەندامێكی ئەنجومەنی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤی عێراق سەردانی شاسوار عەبدولواحید‌و دەستگیركراوەكانی تری جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ دەكات لە ئاسایش‌و رایدەگەیەنێت شاسوار عەبدولواحید خۆی داوایكردووە لە زیندانی تاكە كەسیدا بێت‌و مانیشی لە خواردن نەگرتووە‌و دۆخی تەندروستی زۆر باشە.
لە بەیاننامەیەكدا كە كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤی عێراق بڵاویكردوەتەوە ئاماژەبەوەدراوە كە وەك یەكێك لەو ئەركاتەی لە ئەستۆیدایە و بە گوێرەی یاسا كۆمسیۆنەكە بەدواداچوونی بۆ دۆخی شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ كردووە لەگەڵ ئەو ئەندامانەی تری جوڵانەوەكە كە لە گرتوخانەی ئاسایشی سلێمانیدان.
بەیاننامەكە ئاشكراشیكردووە بەسمە محەمەد مستەفا، ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤی عێراق سەردانی ئاسایشی سلێمانی كردوە بۆ ئاگاداربوون لە دۆخی دەستگیركراوەكان‌و هۆكاری دەستگیركردنیان.
لە سەردانەكەیدا بەرپرسانی ئاسایشی سلێمانی  بەو ئەندامەی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤی عێراقیان رایانگەیاندووە  زیاتر لە سكاڵایەك لەلایەن پەرلەمانتاران‌و خەڵكانی دیكەوە لەسەر سەرۆك‌و ئەندامەكانی تری جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ تۆماركراوە بە تۆمەتی تەشهیر‌و ناوزڕاندن.
بەیاننامەكە ئاشكراشیكردووە كە بەسمە محەمەد،  ئەندامی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤی عێراق چاوی بە شاسوار عەبدولواحیدو دەستگیركراوەكانی تر كردووە‌و رایانگەیاندووە دۆخی زیندانیان زۆر ئاسایی و سروشتییەوە‌و مامەڵەی مرۆڤانەیان لەگەڵدا دەكرێت‌و بەردەوام كەسوكارەكانیان سەردانیان دەكەن.
هەروەها شاسوار عەبدواحید رایگەیاندووە خۆی داوایكردووە لە زیندانی تاكەكەسیدا بێت‌و هەواڵی مانگرتنی لە خواردن دوورە لە راستییەوە‌و وتەی خۆی لەبەردەم دادوەرو بە ئامادەبوونی پارێزەر پێشكەشكردووە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand