Draw Media

غالب محەمەد: لە چوار موچەی بەغداد هەرێم دوو موچەی دابەشكردووە

غالب محەمەد: لە چوار موچەی بەغداد  هەرێم دوو موچەی دابەشكردووە

2019-05-23 13:11:38


( درەو میدیا):

پەرلەمانتارێكی بزوتنەوەی گۆڕان لە بەغداد لەسەر موچەی موچەخۆرانی هەرێم لە داواكاری گشتی عێراق سكاڵا تۆماردەكات.
لە بەیاننامەیەكدا غالب محەمەد پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق وتی:" حكومەتی عێراق تائێستا چوار مووچەی تەواوی 2019ی فەرمانبەرانی هەرێمی كورستانی ناردووەو بەمنزیكانە مووچەی مانگی 5یش دەنیرێت، كەچی تەنیا دوو مووچەی دابەشكردووەو پاری دوو مووچەكەی دیكەی بۆ دانەوەی قەرزی كۆمپانیا و بەڵێندەران بەكارهێناوە، لە كاتێكدا مووچە بابێكی تایبەتەو نابێت و نایاساییە بۆ بابەتی دیكە بەكاربهێنرێت، بەڵكو ئەوە مافی فەرمانبەرانەو دەبێت بدرێت بەوان، بۆیە بەم هۆكارە سكاڵام تۆماركردووە".
ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان وتیشی:" بابەتێكی تر كە سكاڵام لەسەر حكومەتی هەرێم تۆماركردووە، گواستنەوەی كەسێكە بەناوی (ئەبوبەكر) لە داواكاری گشتی هەولێرەوە بۆ قەزای خەبات، لەبەر ئەوەی داوای مافی فەرمانبەرانی كردووەو بە حكومەتی وتووە بۆچی مووچەی خەڵك نادەن".
لە كۆتایی بەیاننامەكەیدا غالب محەمەد جەخدەكاتەوە كە ئەگەر داواكاری گشتی عێراق لەسەر ئەم دوو پرسە وەڵامی نەبێت و كاری لەسەر نەكات، ئەوا لە دادگای فیدراڵی عێراق سكاڵا لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستان تۆماردەكات.

دەقی بەیاننامەكە:
بۆ رای گشتی عێراق و هەرێمی كوردستان
بۆ هەموو راگەیاندنەكان
ئەمڕۆ لە داواكاری گشتی عێراق سكاڵام لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستان تۆماركرد.
وەكو ئاگادارن حكومەتی عێراق تائێستا چوار مووچەی تەواوی 2019ی فەرمانبەرانی هەرێمی كورستانی ناردووەو بەمنزیكانە مووچەی مانگی 5یش دەنیرێت، كەچی تەنیا دوو مووچەی دابەشكردووەو پاری دوو مووچەكەی دیكەی بۆ دانەوەی قەرزی كۆمپانیا و بەڵێندەران بەكارهێناوە، لە كاتێكدا مووچە بابێكی تایبەتەو نابێت و نایاساییە بۆ بابەتی دیكە بەكاربهێنرێت، بەڵكو ئەوە مافی فەرمانبەرانەو دەبێت بدرێت بەوان، بۆیە بەم هۆكارە سكاڵام تۆماركردووە.
بابەتێكی تر كە سكاڵام لەسەر حكومەتی هەرێم تۆماركردووە، گواستنەوەی كەسێكە بەناوی (ئەبوبەكر) لە داواكاری گشتی هەولێرەوە بۆ قەزای خەبات، لەبەر ئەوەی داوای مافی فەرمانبەرانی كردووەو بە حكومەتی وتووە بۆچی مووچەی خەڵك نادەن.
ئەگەر داواكاری گشتی عێراق لەسەر ئەم دوو پرسە وەڵامی نەبێت و كاری لەسەر نەكات، ئەوا لە دادگای فیدراڵی عێراق سكاڵا لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستان تۆماردەكەم.
غالب محەمەد عەلی
پەرلەمانتاری عێراق
23ی ئایاری 2019


 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand