Draw Media

حكومەتی هەرێم پارەی موچەی موچەخۆران دەداتەوە بە قەرزی كۆمپانیاكان

حكومەتی هەرێم پارەی موچەی موچەخۆران دەداتەوە بە قەرزی كۆمپانیاكان

2019-05-14 08:35:58


درەو میدیا:
حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ماوەی تەنها 4 مانگی 2019 دا بڕی ( 1 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار)ی داوەتەوە بەقەرزی كۆمپانیای رۆزنەفتی روسی، واتا مانگانە بڕی 400 ملیۆن دۆلار.
بەپێی راگەیەنراوی كۆمپانیای رووزنەفتی رووسی تا مانگی 12/2018 حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی ( 3 ملیار دۆلار) قەرزداری كۆمپانیای رۆز نەفیت بووە، بەڵام قەرزەكانیان لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستان لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵ 2019 بۆ ( 1 ملیارو 400 ملیۆن دۆلار) دابەزیوە، واتا لە ماوەی تەنها 4 مانگی ئەمساڵدا حكومەتی هەرێم بڕی ( 1 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار) قەرزی كۆمپانیاكەی داوەتەوە.
سەرەرای قەرزی كۆمپانیای رۆز نەفت حكومەتی هرەێم قەرزی چەند كۆمپانیایەكی دیكەشی داوەتەوە، بەو پێیەش بەشی زۆری داهاتی نەوت و پارەی بەغداد بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی داوە بە قەرزی كۆمپانیاكان.
بە پێی وتەی وەزیری دارایی حكومەتی عێراق، بەغداد موچەی چوار مانگی رابردووی موچەخۆرانی هرەێمی كوردستانیان رەوانە كردووە، بەڵام ئێستاو لە مانگی ئایاردا حكومەتی هەرێم موچەی مانگی شوباتی موچەخۆران دابەش دەكات.
لە ئێستادا كۆی موچەی مانگانەی موچەخۆرانی هەرێم ( 881 ملیار دینار)ە و كۆی داهاتەكانی هەرێمی كوردستانیش بەم شێوەیەیە:
-    داهاتی نەوت مانگانە نزیكەی( 750 ملیار دینار)
-    داهاتی ناوخۆ ( 150 ملیار دینار) 
-    پارەی بەغداد ( 522 ملیار دینار) 
-    پارەی ئەمریكییەكان ( 30 ملیار دینار) 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand