Draw Media

دەزگای ئاسایش: ئەم كەیسە سروشتێكی ترسناكی ھەیە

دەزگای ئاسایش: ئەم كەیسە سروشتێكی ترسناكی ھەیە

2019-05-10 12:20:05


(درەو میدیا):
لە رونكردنەوەیەكدا دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان دانپێدانانی چەند ئەندامێكی نەوەی نوێ بڵاوكردەوەو رایانگەیاندووە( ئەم روداوە بەرنامە بۆ داڕێژراوە واتە تاوانی رێكخراوە و سروشتێكی ترسناكی ھەیە بۆیە پاڵپشت بە مادەی سێ لە بڕگەی ھەشت لە یاسای دەزگای ئاسایشی ھەرێمی كوردستان ژمارە پێنج ساڵی ٢٠١١ دەكەوێتە چوارچێوەی دەسەڵات و تایبەتمەندی دەزگای ئاسایشی ھەرێمی كوردستان بۆیە لێكۆڵینەوە لەم دۆسییە بەردەوام دەبێت لەلایەن دەزگای ئاسایشی ھەرێم).
راگەیەنراوەكە  راشیدەگەیەنێت" پاش كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی ورد ، چەند كەسێك ، لە ئۆفیسی نەوەی نوێ لە سلێمانی ، لە رێوشوێنیێكی یاسایی و بە چاودێری دادوەر دەستگیركران، بەشێك لەو تۆمەتبارانەش كە لە ئۆفیسی سەرەكی، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە سلێمانی حەشاردرابوون ، بە چاودێری دادەوەری لێكۆڵینەوە ، ھێزەكانمان دەستگیریانكردن .


دەزگای ئاسایشی هەرێم دانپێدانانی چەند ئەندامێكی نەوەی نوێ بڵاودەكاتەوە:

دەقی روونكردنەوەی دەزگای ئاسایش لەسەر دەستگیركردنی چەند ئەندامێكی نەوەی نوێ .
ئەم دۆسیە لە رۆژی ٢٤ / ٤ / ٢٠١٩ بەسكاڵاكردنی پەرلەمانتاری جوڵانەوەی نەوەی نوێ ( شادی نەوزاد ) و لەسەر سكاڵای داواكاری گشتی لێكۆڵینەوە دەستیپێكرد .
پاڵپشت، بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش ، لە رۆژی ٢٩ / ٤ / ٢٠١٩ كە تێدا ھاتووە ( ئەم روداوە بەرنامە بۆ داڕێژراوە واتە تاوانی رێكخراوە و سروشتێكی ترسناكی ھەیە بۆیە پاڵپشت بە مادەی سێ لە بڕگەی ھەشت لە یاسای دەزگای ئاسایشی ھەرێمی كوردستان ژمارە پێنج ساڵی ٢٠١١ دەكەوێتە چوارچێوەی دەسەڵات و تایبەتمەندی دەزگای ئاسایشی ھەرێمی كوردستان بۆیە لێكۆڵینەوە لەم دۆسییە بەردەوام دەبێت لەلایەن دەزگای ئاسایشی ھەرێم )

لەو چوارچێوەیەدا ، دەزگای ئاسایشی ھەرێمی كوردستان ، لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونی وردی دەستپێكرد ، بۆ تاوانێكی رێكخراو ، كە لەلایەن چەند كەسێكەوە ئەنجام دراوە ، لەژێر بڕیارو رێنمایی دادوەری لێكۆڵینەوە. 
پاش كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی ورد ، چەند كەسێك ، لە ئوفیسی نەوەی نوێ لە سلێمانی ، لە رێوشوێنیێكی یاسایی و بە چاودێری دادوەر دەستگیركران ، بەشێك لەو تۆمەتبارانەش كە لە ئۆفیسی سەرەكی ، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە سلێمانی حەشاردرابوون ، بە چاودێری دادەوەری لێكۆڵینەوە ، ھێزەكانمان دەستگیریانكردن .

بۆ رایگشتی رووندەكەینەوە

ئەم كەیسە ، تایبەتمەندی ھەیە و سروشتێكی ترسناكی ھەیە و پەیوەندیدارە ، بە ئادابی گشتی و ئەخلاقی گشتی و بەھا كۆمەڵایەتییەكانەوە. 
بۆیە دەزگاكەمان تا ئێستا ھیچ رونكردنەوەیەكی بڵاونەكردۆتەوە.
بەڵام سەرئەنجام ، بۆئەوەی ، رێگریبكەین ، لە شێواندنی راستییەكان ، كە بە مەبەست دەیانەوێت ، كۆمەڵانی خەڵك چەواشە بكەن و راستیتەكانیان لێبشێوێنن.

بۆیە ، لە پێناو دەرخستنی راستییەكان و پاراستنی مافی ھەموو لایەك و بەرژەوەندی گشتی ، بە پێویستمان زانی ، ئەم رونكردنەوەیە بڵاوبكەینەوە ، كۆمەڵانی خەڵكیش ، لە نزیكەوە و لەزاری تۆمەتبارانەوە گوێبیست و شاھیدی روداوەكان بن ، 
تا ھەموومان پێكەوە ، رێگریبكەین ، لە دووبارە ئەنجام دانی ، تاوانی رێكخراوی ، لەم چەشنە ، تا خەڵك ، 
لە ژیانێكی ئارام و ئاسودەیی و سەربەرزانە، بژین و دوربن لە ناوزڕاندن ، كە ئەمەش ئەركی دامەزراوەكانی دەزگای ئاسایشی ھەرێمی كوردستانەو لەم رووەشەوە درێغیمان نەكردوەو نایكەین .

ھەموو لایەكیش دڵنیادەكەینەوە ، كە لەو پەڕی ئامادەباشیداین ، رێگە بەھیچ كەس و لایەنێكیش نادەین ، یاساو مافە تایبەتییەكان و ژیانی تایبەتی خەڵك بشێوێنن ، لەو پێناوەشدا بكەران و تۆمەتباران و ھاوكارو ھاوبەشەكانیان ، دەستنیشاندەكەین و رادەستی عەدالەت و دادگایان دەكەین ، تا سزای خۆیان وەربگرن .

لەم دەرفەتەدا ، بە پێویستیشی دەزانین ، داوا بكەین ،
لە پەرلەمان و پەرلەمانتاران بەڕێز ، لە ھەرێمی كوردستان ، ھەوڵی جدی بدەن ، بۆ ھەموواركردنەوەی یاسای قەدەغەكردنی خراپ بەكارھێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن ، بە شێوەیەك ، كە سزاكەی توند بكرێت ، بەتایبەت بۆ تاوانە رێكخراوەكان و ئەو تاوانانەی كە ھەڕەشەن ، بۆ مافی تایبەتی خەڵك و كەسایەتییە گشتییەكان.

بۆ ھەموو لایەكیشی روندەكەینەوە ، ئەم رێوشوێنانەی گیراونەتەبەر ، لە چوارچێوەی رێكارە یاساییەكاندان ، تەنھا ھێزەكانی سەر بەدەزگای ئاسایش بڕیارەكانی دادگایان جێبەجێكردوە و لێكۆڵینەوەكانیش بەردەوامن و لەبەر ھەستیاری دۆسیەكە و پەیوەست بە ئاداب و ئەخلاقی گشتی و بەھا كۆمەڵایەتییەكان ، چەندین زانیاری و بەڵگەی مەترسیدار ، پەیوەست ( بە لایەنی كۆمەڵایەتی و پاراستنی مافی كەسێتی ) مان پاراستووەو نەمان خستۆتە ڕوو ، بۆ دادگاو لێكۆڵینەوەكان جێمانھێشتوون.

لەگەڵ رێزماندا
دەزگای ئاسایشی ھەرێمی كوردستان
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand