چراخان: سەرجەم بەڵگەكانم رادەستی دادگای نێودەوڵەتی لەندەن كرد
2019-05-02 06:03:43
درەو میدیا:
چراخان رەفیق هاوسەری پێشوی ئاشتی هەورامی سكاڵای یاسایی لەسەر ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتیەكان، لە دادگای نێودەوڵەتی لەندەن تۆماركرد و دەڵێت " هەر لایەنێك و حزبێك و حكومەتێك توهمەتێك یان رێگیریم لێ بكەن ئەوە ئەوانیش شەریكە دزی ئاشتی هەورامین و دەیانەوێ بەردەوام بن لە دزێتی"
لە نوسێنێكدا كە لە پەیجی رەسمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك بڵاویكردۆتەوە چراخان رەفیق دەڵێت" من وەك و چراخان رەفیق عومەر سكاڵای رەسمیم تۆمار كرد لەسەر ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتێكانی هەرێم لە دادگای نێودەوڵەتی لەندەن( tribunal of the London Court of International Arbitration )هەمان ئەو دادگایەی كە جاری پێشۆ دانا غاز وزارەتەكەی روبەروو بوەوە ..وەسەجەم بەڵگەو موستەمسەكاتی گەندەڵێكانی ئاشتی هەورامی تەسلیمی دادگای نێو دەوڵەتی لەندەن كران بۆ لێكۆڵینەوە وە دەیسەلمێنم بۆ دونیاو هەرێمیش كە كێ ئەو هەموو گەندەڵی و دزێتیەی كردوە لە مەلەفی نەوتی هەرێم"
چارخان رفیق رونیدەكاتەوە كە ئاشتی هەورامی هەمیشە وای پیشانداوە گەر ئەو نەبێت سەرجەم كۆمپانیای بیانیەكانی نەوت لە هەرێم دەكشێنەوە بەڵام " راستیەكەی ئەوەیە ئەو رێككەوتوە بە پارە لەگەڵ چەند بەرێوبەرێكی كۆمپانیاكان وە ئتفاقی شەخسیان هەیە و هیچ پەیوەندی بە مانەوەی كۆمپانیا نێو دەولەتیەكانەوە نیە لە هەرێم دا"
دەقی نوسینەكەی چراخان رەفیق
من وەك و چراخان رەفیق عومەر سكاڵای رەسمیم تۆمار كرد لەسەر ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتێكانی هەرێم لە دادگای نێودەوڵەتی لەندەن( tribunal of the London Court of International Arbitration )هەمان ئەو دادگایەی كە جاری پێشۆ دانا غاز وزارەتەكەی روبەروو بوەوە ..وەسەجەم بەڵگەو موستەمسەكاتی گەندەڵێكانی ئاشتی هەورامی تەسلیمی دادگای نێو دەوڵەتی لەندەن كران بۆ لێكۆڵینەوە وە دەیسەلمێنم بۆ دونیاو هەرێمیش كە كێ ئەو هەموو گەندەڵی و دزێتیەی كردوە لە مەلەفی نەوتی هەرێم و ئاشتی هەورامی تا ئێستا هەوڵی داوە گەندەڵێكانی خۆی بەسەر خەڵكانی كەیە ساغ بكاتەوە و كەسانی كە تاوان بار كات و ئێستاش كار بۆ ئەوە دەكات دوبارە لەكابینەی نوێی هەرێم وەك و وەزیر دابمەزرێتەوە و دووبارە خەڵكانێكی كە تاوان باركات بە گەندەڵی بۆ مانەوەی خۆی و هەمیشە وای پیشان داوە گەر ئاشتی هەورامی نەبێ ئەوە سەرجەم كۆمپانیا بیانێكانی نەوت لە هەرێم دەكشێنەوە بەڵام راستێكەی ئەوەیە ئەو رێككەوتوە بە پارە لەگەڵ چەند بەرێوبەرێكی كۆمپانیاكان وە ئتفاقی شەخسیان هەیە و هیچ پەیوەندی بە مانەوەی كۆمپانیا نێو دەولەتێكانەوە نیە لە هەرێم دا . وە چەندین ساڵە بێدەنگ بونی من لەم كەیسەدا ئەوەیە كە كەسانی زۆر بەرێز منیان راگرتوە
وە من بە شەخسی روبەروی ئاشتی هەورامی دەبمەوە لە دادگا وە هەر لایەنێك و حزبێك و حكومەتێك توهمەتێك یان رێگیریم لێ بكەن ئەوە ئەوانیش شەریكە دزی ئاشتی هەورامین و دەیانەوێ بەردەوام بن لە دزێتی وە لەم رۆوە هەر توهمەتێك یان بەربەستێكم بۆ دروست بكرێ لە حكومەت و حزب و لایەنەكانەوە ئە وە دەستی ئاشتی هەورامی لە پشتە و بە پارەی دزینی نەوت چاویان دادەپۆشێ.