"كێشەی ناوخۆیی پارتی نەبوایە دەمێك بوو حكومەت پێكهاتبوو"
2019-05-01 07:45:03
درەو میدیا:
" ئەگەر كێشەی ناوخۆیی پارتی نەبوایە ئەوا دەمێك بوو حكومەت پێكهاتبوو، چونكە لەسەر دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم لەناو خودی پارتی كێشە هەیە بۆتە هۆی دروستبونی ڕای جیاواز بۆیە ئەگەر بابەتی سەرۆكایەتی هەرێم نەبووایە حكومەت زوتر پێكدەهنرا، دەشڵێت"
ئەمە وتەی ئارێز عەبدوڵا ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانە كە بەدەنگی ئەمریكای راگەیاندوەو ئاماژەی بەوەشكردووە" پارتی دیموكراتی كوردستان نەیتوانی لەماوەی یاسایی خۆی كە سێ مانگە حكومەت پێكبهێنێت ناكرێت ماوەی پێكهێنانی حكومەت لەبەردەم حیزبێكدا كراوە بێت بۆیە پێویستە ڕێگە خۆش بكات ڕێگە بەربدات كە لایەنی دووەم بێت كە( لێرەدا یەكێتی نیشتمانی كوردستان)ە هەوڵبدات حكومەت پێكبهێنێت ئەگەر ئەویش نەیتوانی لایەنی سێیەم دواتر ئەگەر ئەویش نەیتوانی پێویستە هەڵبژاردنەكان دووبارە بكرێتەوە، دەشڵێت" بەبۆچونی من كوردستان لەقەیرانی سیاسی و حكومڕانیدایە مادام لەماوەیەكی ئاسایی و یاسایی نەتوانرا حكومەت پێكبهێنرێت پێویستە هەڵبژاردن دوبارە بكرێتەوە ئەوجارە خەڵك دەنگی بە كێ دا با ئەوە حكومەت پێكبهێنێت، هەروەها وتی" ڕێككەوتنەی یەكێتی كە لەگەڵ پارتی كراوە، ئیتر واژۆ بكرێت یا نا ڕێككەوتنەكە كراوە، لەسەرەتای مانگی نیسانەوە تا ئێستا لەسەر پارتی وەستاوە پێكهێنانی حكومەت، واتە ڕێككەوتن بكرێت یا نا هیچ پەیوەندی بە ئێمەوە نیە ."
ئارێز عەبدوڵا ئەوەشی راگەیاندووە" ئەو هۆكارە سەرەكیانەی كەبۆتە هۆی دواكەوتنی حكومەت ئەمانەن: یەكەم هیچ حیزبێك لەهەڵبژاردن نەیتوانی نیوەی زیاتری دەنگەكان بهێنێت تا خۆی بەتەنها حكومەت پێكبهێنێت، دووەم بەیەكەوە بەستنەوەی كاراكردنەوەی سەرۆكایەتی هەرێم و پێكهێنانی حكومەت، كە پارتی دوای هەڵبژاردن یەكسەر بڕیاری دا سەرۆكایەتی هەرێمیش كارابكرێتەوە، هەروەها پەلەكردن لەڕێككەوتنی نێوان گۆڕان و پارتی دوای ئەو كێشانەی كەهەبوو دەركەوت دروستكردنی حكومەت بێ یەكێتی كارێكی ئاسان نیە ڕاستە بەپێی پڕنسیب و یاسا دەكرێت، بەڵام بە پێی واقیع سەختە، وە دوای ئەوەی یەكێتی و پارتی ڕێككەوتن،گۆڕان نیگەران بوو لەو ڕێككەوتنە لەبابەتی بوونی جێگرێكی سەرۆكی هەرێم، جارێكی تر پارتی دوای خستەوە واتە ئێستا پێكنەهێنانی حكومەت لای پارتیە، پارتی دەبێت ڕێكبكەوێت."
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی دەشڵێت " پارتی دیموكراتی كوردستان نەیتوانی لەماوەی یاسایی خۆی حكومەت پێكبهێنێت، وە ئەو مافەشی بەلایەنەكانی تر نەدا، دوای ئەوە بڕیاریدا سەرۆكایەتی هەرێم یەكلایی بكاتەوە و یەكسەر كاندیدیشی بۆ دیاریكرد لەگەڵ یەكلایی كردنەوەی كاندیدی پۆستی سەرۆكی حكومەت وەك ئەوەی ئەو مافە بەتەنها هی پارتی بێت بەڵێ ئەو مافە هی پارتیە وەك حیزبی براوەی هەڵبژاردن بەڵام تا هەتا هەتایە ئەو مافە هی پارتی نیە مادام نەیتوانی لەماوەی یاسایی كە (سێ مانگە) حكومەت پێكبهێنێت لایەنەكانی تریش چاوییان لەو مافە پۆشیووە بەتایبەت ئەو ڕێككەوتنە زووەیی كە لەنێوان پارتی و گۆڕان كرا ئەو مافەی لەدەستی یەكێتی و گۆڕان-یش سەندەوە."
ئاماژەی بەوەشكردووە " یەكێتی تا ئێستاش پێی وایە پێویستە بەڕێككەوتن لەگەڵ پارتی حكومەت پێكبهێنرێت بەو ڕێككەوتنەی كە لەگەڵ پارتی كراوە، ئیتر واژۆ بكرێت یا نا ڕێككەوتنەكە كراوە، لەسەرەتای مانگی نیسانەوە تا ئێستا لەسەر پارتی وەستاوە پێكهێنانی حكومەت، واتە ڕێككەوتن بكرێت یا نا هیچ پەیوەندی بە ئێمەوە نیە دواكەوتنی پێكهێنانی حكومەت پەیوەندی بەخودی پارتیەوە هەیە، چونكە لەناوخۆی ئەو حیزبە ڕای جیاواز و كێشە هەیە ئەگەر كێشەی ناوخۆیی پارتی نەبوایە ئەوا دەمێك بوو حكومەت پێكهاتبوو."