" ئێران پەیوەندی بەهێزی لەگەڵ پارتی هەیە"
2019-04-29 07:11:37
درەو میدیا:
نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران دەڵێت" تاك بەتاكی لایەنە سیاسیەكانی هەرێم پەیوەندییان لەگەڵ ئێران هەیە،،"ئەسڵەن " حكومەتی هەرێم لەدەرەوەی ئەو پەیوەندییانەیە " دەشڵێت"ئەو پەیوەندییە بەهێزەی لەدوای ڕیفراندۆم لەنێوان ئێران و پارتی دیموكراتی كوردستان هەیە ئەگەر لە پەیوەندی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و ئێران زیاتر نەبێت كەمتر نیە"
نازم دەباغ نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆماری ئیسلامی ئێران بەدەنگی ئەمریكای راگەیاندووە" پەیامەكانی ئێران بۆ لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان بۆ هەرچی زووە پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمە بەشێوەی ناڕاستەوخۆ بووە لەم ڕوەوە لەبابەتی پێكهێنانی حكومەت بەپێی ئەوەی پارتی حیزبی براوەی هەڵبژاردنە، ئێران بەپلەی یەكەم لەپارتیەوە دەستی پێكردووە بۆ پەیوەندی كردن بەڵام نە هی پارتی كەمترە لە یەكێتی نە پەیوەندی یەكێتی لەگەڵ ئێران لە هی پارتی زۆرترە، " بەداخەوە هەمیشە " فۆكس-ەكە" لەسەر یەكێتیە ئەگەرنا ئەو پەیوەندییە بەهێزەی لەدوای ڕیفراندۆم لەنێوان ئێران و پارتی دیموكراتی كوردستان هەیە ئەگەر لە پەیوەندی یەكێتی و ئێران زیاتر نەبێت كەمتر نیە، هەروەها لەگەڵ گۆڕاندا وەهەموو لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان هەرچی "تۆ ناوی دەهێنی" هەرچی ناوی هەیە هەمووی لەپەیوەندیدایە لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران، دەشڵێت" هەردوولایان (كۆماری ئیسلامی و لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستانی عیراق) هەوڵدەدەن پەیوەندییان لەگەڵ یەكتر هەبێت، ئەگەر یەكێتی، یا پارتی، زەحمەتكێشان،گۆڕان، یا هەركام لەو لایەنانەی كەهەیە خۆیان قبوڵیان نەبێت ئێران دەتوانێت بچێتە لایان؟"
سەبارەت بە دەستوەردانی ئێران لە پێكهێنانی كابینەی نۆیەمدا نازم دەباغ " من پێم وانیە ئێران ڕاستەوخۆ دەستی وەردابێتە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم بەڵام وەك وڵاتێكی دراوسێ پێی خۆشە سەقامگیری لەهەرێم و عیراق هەبێت وە تەبایی لەنێوان لایەنە سیاسیەكاندا هەبێت، بۆیە ناڕاستەوخۆ پەیامەكانی ئەوەی تێدایە هەرچی زوترە ئارامی و ڕێككەوتن دروست بێت لەقازانجی هەموو لایەكدایە ڕاستەوخۆ نەبووە بەڵام پەیوەندی لەگەڵ لایەنە سیاسیەكان خوێندنەوەی من ئەوەبووە بەشێوەیەكی ناڕاستەوخۆ بووە."
هەروەها وتی" لەبابەتی پێكهێنانی حكومەت بەپێی ئەوەی پارتی حیزبی براوەی هەڵبژاردنە، ئێران بەپلەی یەكەم لەپارتیەوە دەستی پێكردووە بۆ پەیوەندی كردن بەڵام نە هی پارتی كەمترە لە یەكێتی نە پەیوەندی یەكێتی لەگەڵ ئێران لە هی پارتی زۆرترە، وەهەموو لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان هەرچی "تۆ ناوی دەهێنی" هەرچی ناوی هەیە هەمووی لەپەیوەندیدایە لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران."
سەبارەت بەوەی ئەو لایەنە سیاسیانەی هەرێم خۆیان هەوڵی پەیوەندی دەدەن لەگەڵ ئێران یا ئێران خۆی هەوڵدەدات پەیوەمدی بەو لایەنانەوە بكات؟ نازم دەباغ وتی" هەردوولایان هەوڵدەدەن، ئەگەر یەكێتی، یا پارتی،زەحمەتكێشان،گۆڕان، یا هەركام لەو لایەنانەی كەهەیە خۆیان قبوڵیان نەبێت ئێران دەتوانێت بچێتە لایان."
كە ئایا لەدەرەوەی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستانی عیراق بەجیا پەیوەندییان لەگەڵ ئێران هەیە؟ نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران وتی" نەك لەدەرەوە "ئەسڵەن " حكومەتی هەرێمی كوردستان لەدەرەوەی ئەو پەیوەندییەی لایەنە سیاسیەكانی هەرێمە لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران، واتە لایەنە سیاسیەكان پەیوەندی "ئەساس-ین" لەناو نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان."