سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ئیندۆنیزیا: زیاتر لە 270 كارمەندی هەڵبژاردنەكان گیانیان لەدەستدا

بڵاوکراوەتەوە لە : 28 نیسان 2019

ئیندۆنیزیا: زیاتر لە 270 كارمەندی هەڵبژاردنەكان گیانیان لەدەستدا

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

( درەو میدیا):
زیاتر لە 270 كارمەندی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی ئیندۆنیزیا گیانیان لەدەستدا، و بەوتەی بەرپرسانی ئەو وڵاتەش هۆكارەكەی بۆ ماندوبوونی زۆریان دەگەڕێتەوە بەهۆی جیاكردنەوەی چەندین ملیۆن دەنگی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی‌و پەرلەمانی و شارەوانیی كە 17ی ئەم مانگە بەڕێوەچوو.
عارف بریۆ سۆسانتۆ، وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی ئیندۆنیزیا رایگەیاند 272 كارمەندی كۆمسیۆن بەهۆی زیادڕەویی لەكاركردن مردون‌و  1878 كارمەندی تریش لەبەر هەمان هۆكار باری تەندروستییان تێكچووە.
بەرپرسانی ئیندۆنیزیا بۆ كەمكردنەوەی خەرجی بڕیاریاندا هەر سێ‌ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی‌و پەرلەمانی‌و شارەوانییەكان بەیەكەوە بەڕێوەبچێت‌و لەو هەڵبژاردنەشدا 80%ی 193 ملیۆن دەنگدەر بەشداری دەنگدانیان كرد‌و هەر دەنگدەرێكیش پێویست بوو لەسەری كە پێنج كارتی دەنگدان بەكاربهێنێت لە زیاتر لە 800 هەزار بنكەی دەنگدان لەسەرتاسەری ئەو وڵاتەدا.
سێ‌ هەڵبژاردنەكەی ئیندۆنیزیا هەشت كاتژمێری خایاند‌و پرۆسەی جیاكردنەوەی دەنگەكانیش كە بەدەست ئەنجامدەدرێت بڕیارە 22ی مانگی داهاتوو ئەنجامی پرۆسەكە رابگەیەندرێت.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 6 کاتژمێر

پۆستی سەرۆک وەزیران لە مێژووی عێراقدا

null
پێش 13 کاتژمێر

مەزڵوم عەبدی: ترەمپ لەبارەی پێدانی چەك بە كورد چەواشەكراوە

null
١٣ ئایار ٢٠٢٦

هەشت كابینە لە دوای روخانی سەدامەوە