Draw Media

سەدر لە ململانێكانی ئەمریكاو ئێراندا 

سەدر لە ململانێكانی ئەمریكاو ئێراندا 

2019-04-27 12:33:39


( درەو میدیا):
موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر‌و هاوپەیمانی سائرونن لە بەیاننامەیەكدا باس لە مەترسییەكانی ململانێی ئەمریكا‌و ئَێران‌و هەژموونی هەردووكیان لە گۆڕەپانی سیاسی عێراقدا دەكات‌و لە بەیاننامەیەكدا چەند خاڵێك بۆ چارەسەركردنی پێشنیاردەكات كە ئەمانەن:
1- رەوانەكردنی وەفدێكی رەسمی‌و میللی بۆ رێكخراوی هاوكاری ئیسلامی‌و نەتەوە یەكگرتووەكان بۆئەوەی گوێ لە بیرو بۆچونو ئەو چارەسەرانە بگرن كە پێشەكەشی دەكەن.
2- رەوانەكردنی وەفدێك بۆ سعودیە كە لەم كاتەدا دەیەوێت لەگەڵ دەوڵەتی عێراق‌و گەلەكەی نزیك ببێتەوە، بۆئەوەی چارەسەرێك بدۆزرێتەوە لە نێوان سعودیە‌و ئێرانی دراوسێی خۆشەویستماندا.
3- ناردنی وەفدێك بۆ یەكێتی ئەوروپا بۆئەوەی فشاربخاتە سەر هاوپەیمانی دوو قۆڵی ئەمریكا‌و ئیسرائیل بۆئەوەی عێراق لەو كێشەیە ببێنە دەرەوە، چونكە عێراق پێویستی بە پشتیوانی هەیەو گەورەترین زەرەرمەند بووە لە تیرۆر‌و گەورەترین بەرگریكاربوو لە جیهاندا لە رووبەڕووبوونەوەی  ستەمكارترین‌و قێزەونترین تیرۆریستاندا.
4- پێكهێنانی فەوجێكی عێراقیی نیشتمانی لە سوپا‌و پۆلیس بەدیاریكراوی و بەسەرپەرشتی راستەوخۆی سەرۆك وەزیران بۆ پاراستنی سنورەكان بە شێوەیەكە ورد لە هەر دەستێوەردانێكی هەر لایەنێك بێت.
5- داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق لە حاڵەتێكیدا ئەگەر عێراق گلێندرایە ئەو ململانێیەوە بۆئەوەی ئیستیعاماری جیهانیی لغاوبكرێت، ئەگەرنا ئەوا باڵیۆزخانەكە دەبێتە ئامانجی بەرگریكاران جارێكی تر.
6- راگرتنی دەستبەجێی شەڕ لە یەمەن‌و بەحرەین‌و سوریاو دەستلەكاركێشانەوەی دەستبەجێی فەرمانڕەواكانیان و كاركردن بۆئەوەی نەتەوە یەكگرتووەكان بێتە ناوەوە لە پێناوی خێرا گەڕاندنەوەی ئاسایش بۆیان و ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنێی پاكوخاوێن‌و دوور لە دەستێوەردانی هەموو دەوڵەتان‌و پاراستنیان لە تیرۆی داعش‌و ئەوانی تر.
7- كشانەوەی گروپەكانی حەشدی شەعبی لە سوریاو گەڕاندنەوەی دەستبەجێیان بۆ عێراق بەبێ‌ دواكەوتن، چونكە بونیان بەواتی تێوەگلانی عێراق دێت لەو ململانێكە.
8- لە حاڵەتێكدا ئەگەر هاوپەیمانی دوو قۆڵی ( ترەمپ – نەتەنیاهۆ) بەردەوامبوو لەزیان گەیاندن بە عێراق‌و گەلەكەی‌و ئاسایشەكەی، ئەوا لەسەر حكومەتی عێراق پێویستە بە پێی توانا هەمان مامەڵە بكات وبەرگری لە خۆی بكات دژی داگیركاری ئەمریكی‌و سەهیۆنی لە خاكی عێراق‌و اكی تردا بۆ پاراستنی شكۆی عێراق‌و گەلەكەی.
9-  ئیمزاكردنی رێككەوتنێكی دوو قۆڵی لەنێوان عێراق‌و ئێران لەسەر رێزگرتن لە سەروەریی هەردوو لایەنن یان رێككەوتنێكی سێ‌ قۆڵی لەگەڵ سعودیە بۆ رەخساندنی كەشی ئاشتی ئەگەر كەمیش بێت.
10- رەوانكردنی وەفدێك بۆ لای مەرجەعیەتە گرنگەكان لە عێراق‌و دەرەوە لەسەر هەمووشیانەوە شێخی ئەزهەر‌و پاپای ڤاتیكان.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand