Draw Media

ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی گورزی سەربازیان لە سوریا وەشاند

ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی گورزی سەربازیان لە سوریا وەشاند

2018-04-14 05:16:57


 ئەمریكا و فەرەنسا و بەریتانیا، كاتژمێر 5ی بەیانی ئەمرۆ گورزی سەربازیان لە سوریا وەشاندوو، چەند ئامانجێكیان لە دیمەشقی پایتەختی سوریا كردە ئامانج.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەگەڵ وەزیری بەرگری و سەرۆكی دەستەی هێزە هاوبەشەكانی ئەمریكا لە كاتژمێر 10ی شەو بەكاتی واشنتۆن و 5ی بەیانی بەكاتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست،  باسیان لە وەشاندنی گورزی سەربازی كرد لە سوریا و رایانگەیاند،  كە ئامانجەكانیان سەد لەسەد پێكاوە.
بە پێی وتەی وەزیری بەرگری  ئەمریكا ئەم ئۆپەراسیۆنە تەنیا بۆ ئەمشەو بووە و پلانیان بۆ ھێرشی دیكە نییە، بەڵام ئەگەر بەشار ئەسەد واز لە بەكارهێنانی چەكی كیمیایی نەهێنێ ئەوا دووبارەی دەكەینەوە.
وەزیری بەرگری ئەمریكائەو ئامانجانەی پێكاویانە رایگەیاند :
ئامانجی یەكەم ناوەندی لێكۆڵینەوەی سووریا لە دیمەشق كراوەتە ئامانج ناوەندێكی توێژینەوەی زانستی، كارگەیەكی بەرهەمهێنانی چەكی كیمیایی.
ئامانجی دووەم كۆگایەكی چەكی كێمیایی لە رۆژئاوای حمس، كە شوێنی سەرەكی بەرهەمهێنانی گازی كێمیایی سارینە.
ئامانجی سێیەم پێگەیەكی چەكی كیمیاییە لە دیمەشقی پایتەختی سوریا. 
وەزیری بەرگری بەریتانیاش رایگەیاند، كە 4 فڕۆكەی تۆڕنادۆ لە هێرشە ئاسمانییەكە بەشداربوونە،نزیكەی ١٠٠ بۆ ١٢٠ موشەك ئاڕاستەی بنكە سەربازییەكانی سوریا كراون. 
سەبارەت بە كاردانەوەی روسیا  وەزیری بەرگری ئەمریكا گوتی: هەماهەنگیمان لەگەڵ رووسیا نییە بەڵام هەوڵمانداوە بەریەككەوتن روونەدات.
هەروەك دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند: هێرشەكە بە ھەماھەنگی فەرەنسا و بەریتانیان بووە. 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand