سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

پەرلەمانتارەكەی نەوەی نوێ سكاڵای تۆماركرد

بڵاوکراوەتەوە لە : 25 نیسان 2019

پەرلەمانتارەكەی نەوەی نوێ سكاڵای تۆماركرد

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو میدیا:
بەیانی ئەمرۆ لە دادگای سلێمانی شادی نەوزاد پەرلەمانتاری نەوەی نوێ سكاڵای لەسەر شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ تۆماركرد.
دوای ئەوەی دوێنێ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا شادی نەوزاد پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لەپەرلەمانی كوردستان رایگەیاند" شاسوار عەبدولواحید و باندەكەی هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆی رووتمان لێدەكەن، بۆیە داوای یاسایی لەسەر شاسوار عەبدولواحید تۆمار دەكەم"
بەیانی ئەمرۆ شادی نەوزاد بە هاوڕێیەتی سیروان بابان پارلەمانتاری نەوەی نوێ، لە دادگای سلێمانی سكاڵای لەسەر شاسوار عەبدولواحید تۆماركرد كە لە ئێستادا لەدەرەوەی وڵاتەو بڕیارە ئێوارەی ئەمرۆ بگەرێتەوە شاری سلێمانی.
بەرپرسێكی باڵای نەوەی نوێ ئەوەی نەشاردەوە كە ئەگەری دەستگیركردنی شاسوار عەبدولواحید هەیە لە كاتی گەڕانەوەیدا بۆ سلێمانی، بەو پێیەی هێزە ئەمنیەكان ئەمڕۆ سكرتێرەكەیان دەستگیركردووەو دەستیانگرتووە بەسەر كۆمپیوتەر و مۆبایلەكەیدا. 

 


 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 14 کاتژمێر

عەلی زەیدی: بەرپرسیارێتییەکەم لە کاتێکی زۆر ئاڵۆزدایە

null
١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٦

راپۆرتی کاپیتوڵ بریفینگ تایبەت بە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا

null
٣٠ ئەیلوول ٢٠٢٦

ئاوات شێخ جەناب دەستیلەكاركێشایەوە