Draw Media

"بەرەی نەوەی نوێ و بەرەی كۆمپانیای نالیا"

"بەرەی نەوەی نوێ و بەرەی كۆمپانیای نالیا"

2019-04-23 21:32:39


درەو میدیا: 
لە ئێستادا ململانێی توند هەیە لە نێوان فراكسیۆنی نەوەی نوێ لەبەغداو بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی باڵا و لایەنی بەرامبەر كە لەگەڵ شاسوار عەبدولواحیدن.
سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ كە لە دوو رۆژی رابردوودا لەگەڵ فراكسیۆنی بەغدادی نەوەی نوێ راگەیەنراوێكیان بڵاوكردەوە بە ( درەو میدیا)ی راگەیاند، هیچ پاشەكشەیەك لە هەڵوێیستەكانماندا نیەو فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە بەغداو ئەندامانی ئەنجومەنی باڵا (ئارام سەعید ، كاوە عەبدولقادر، راڤۆ، رابون مەعروف، شادی نەوزاد، سیپان ئامێدی، هونەر جاسم ) خۆیان بە خاوەنی نەوەی نوێ دەزانن و گرفتیان لەگەڵ هیچ كەسێكدا نییە لە نەوەی نوێ و هیچ باڵێكیش لەناو نەوەی نوێدا بونی نییە و تەنیا نەوەی نوێ هەیە  بەرەكەی تر كۆمپانیای نالیایە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشكرد" شاسوار عەبدولواحید نوێنەرایەتی بەرژەوەنییەكانی نالیا دەكات و  بە موچەو پارە كۆنترۆڵی بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێی كردووەو كە خۆی ماوەیەك لەمەوبەر دوریخستبونەوە بە تۆمەتی سیخوری"
لەلایەن خۆشیەوە گوڵاڵە محەمەد، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای نەوەی نوێ " لەگەڵ كاك شاسوار عەبدولواحید كار دەكەین و زۆرینەی ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵا لەگەڵ كاك شاسواردان" ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ بە روداوی راگەیاندووە" ئێمە وەك زۆرینەی ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵا رایدەگەیەنین كە ئەنجوومەنەكەمان تاكە دامەزراوە و ئۆرگانی فەرمی جوڵانەوەكەیە، وە دەنگدان لەم ئەنجومەنە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ مادەی 13 بڕگەی 7 پێویستی بە نیوە زائید یەكی دەنگەكانی ئەندامەكانی هەیە لە كۆی 13 ئەندام، كە 7 ئەندام دەكات"
دەشلێت" ئەنجوومەنی باڵای نەوەی نوێ لە 13 ئەندام پێكهاتووە، ئەوانەی لەگەڵ شاسوار ماون بریتین لە " د. محەممەد رەئووف، دۆستی ئەحمەد، گولاڵە محەممەد، هەوراز زاهیر، یوسرا مەحموود، سنوور ساڵح".
لەلایەن خۆشیەوە شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی لەدوای دوو رۆژ لە بێدەنگی ئەمشەو لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام بە ناراستەوخۆ هێرشی كردە سەر ئەوانەی راگەیەنراوێیان بڵاوكردۆتەوەو هەڵوێستیان وەرگرتووەو رایگەیاند:
چاوەڕوان بن دوو ڕۆژی تر دێمەوە خزمەتتان هەمووتان دڵنیا بن كە ڕاستگۆیی و ئەخلاقی جوان و دڵپاكی سەردەكەوێت، خۆفرۆشی و نامەردی و نمەكسوێران بێبەهاترین خەڵكانێكن لای كۆمەڵگا"

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand