Draw Media

حكومەتی هەرێم خیانەت لە ئەمانەتی موچەخۆران دەكات

حكومەتی هەرێم خیانەت لە ئەمانەتی موچەخۆران دەكات

2019-04-20 17:13:27


درەو میدیا: 
لە تیف شێخ مستەفا پەرلەمانتاری پێشووی عێراق دەڵێت" حكومەتی هەرێم خیانەت لە ئەمانەتی موچەخۆران دەكات و پارەكەی بەغداد لەبری موچەخۆران دەدات بە كۆمپانیا هەڵتۆقیوەكانی"
لەتیف شیخ مستەفا لە نوسینێكدا لە پەیجی فەرمی خۆی ئاماژەی بەوەكردووە" حوكمەتێك ھەموو ئیشەكەی ئەوەبێت موچەی خەڵك لە بەغدا وەربگرێت و بە ئەمانەت بیگەیەنێتە دەستی خاوەنەكانی كەچی ئەوەش نەكات بەڵكو خیانەتیش لەو ئەمانەتە بكات و لە جیاتی ئەوەی بیگەیەنێتە دەستی خاوەنەكانی ، دەیداتە دەستی مقاول و كۆمپانیا ھەڵتۆقیوەكانی خۆیان"

دەقی نوسینەكەی لەتیف شێخ مستەفا

حوكمەتێك ھەموو ئیشەكەی ئەوەبێت موچەی خەڵك لە بەغدا وەربگرێت و بە ئەمانەت بیگەیەنێتە دەستی خاوەنەكانی كەچی ئەوەش نەكات بەڵكو خیانەتیش لەو ئەمانەتە بكات و لە جیاتی ئەوەی بیگەیەنێتە دەستی خاوەنەكانی ، دەیداتە دەستی مقاول و كۆمپانیا ھەڵتۆقیوەكانی خۆیان ،ئایا حوكمەتی داھاتوو جیاوازتر دەبێت تاوەكو چاوەڕێی ئەوەمان لێی ھەبێت چاكسازیمان بۆ بكات و ژیانی خەڵك خۆش كات یان ھەر درێژەپێدەری ھەمان ئەو حوكمەتە دەبێت ؟ ئایا ئەوانەی بە تەما ی چاكسازین لە حكومەتی داھاتوو بەڕاستی پێیان وایە چاكسازی دەكات ؟ یان تەنھا قەناعەت بە خۆیان دێنن ؟
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand