عەبدوڵای كوێخا موبارەك: گۆڕان نابێت رازی بێت بەدووجگری سەرۆكی هەرێم
2019-04-16 06:25:38
درەو میدیا:
عەبدوڵا كوێخا موبارەك ئەندامی پێشووی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت : بزووتنەوەی گۆڕان ئەگەر دەستی لە پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم هەڵگرتووە باشترە وەك لەوەی ڕازی بێت بە دوو جێگر بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ئاماژە بەوەش دەكات كە هیچ بەرپرسێكی پارتی و یەكێتی پابەند نابێت بە بڕیارەكانی گۆڕان لە حكومەتدا.
عەبدوڵا كوێخا موبارەك بە دەنگی ئەمریكای راگەیاندووە" بەرپرسەكانی گۆڕان لەناو حكومەت هەر فەرمانێك دەربكەن هیچ بەرپرسێكی پارتی و یەكێتی گوێی لێ ناگرن شێخ جەعفەر ڕاستگۆترینیانە كە بەدەمی خۆی باسی كرد، ئەگەرنا بەرپرسەكانی گۆڕان لە حكومەت دەبێت هەر فرمانێكیان دەركرد سبەی لە بەرپرسەكانی پارتی و یەكێتی بپاڕێنەوە بڵێن "توخوا بەقسەمان بكەن" تا بەقسەی بكات فرمانە ئیداریەكەی جێ بەجێ بكات، چونكە هیچ دەسەڵاتێكی تری نابێت."
پێشی وایە بزوتنەوەی گۆڕان فشارێكی زۆری لەسەر بوو لەلایەن یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە بەشێوەیەكی زۆر "نائاكاریانە" پەلاماری بزوتنەوەی گۆڕان درا هەوڵی دەدا سزای گۆڕان بدات، پۆستەكانی قۆرخ بكات ئەوەش هۆكارێك بوو كەبەشێك لەسەركردایەتی گۆڕان بڕیاریدا بەناچاری بچنە ژێر باڵی پارتی كە ئەو ڕاستیانە-شیان دەزانی، من ئەوە بە نەشیاو دەزانم دەكرا لەدەرەوە بەربەرەكانێی یەكێتی یا هەرلایەنێكمان بكردایە زۆر باشتر بوو ئێمە "تەسلیم" بەو واقیعە نەشیاو و نایاساییەی هەرێمی كوردستان بوینایە."
عەبدوڵا كوێخا موبارەك ئەوەش دەخاتە روو پێشتر گۆڕانیش و یەكێتی-ش دەیانوت ، دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم زیادەیە وە قۆرخ كراوە لەلایەن بارزانیەوە ئێستا بەم شێوازە هەریەكە و لەلایەكەوە "تەسلیم بوون" بە پارتی وای لێهاتووە دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم ئەوەندە گرنگە لەبەرچاوییان شەڕییانە لەسەر دوو جێگری ئەوە قازانجەكەی پارتیە."
ئەندامەی پێشوی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان دەشلێت" ئەگەر كاك نەوشیروان بمایە بزوتنەوەی گۆڕانی هەڵدەوەشاندەوە بەس بەم شێوازە تەسلیم بەو واقیعە نەدەبوو بەشداری حكومەتی نەدەكرد." ئەگەر نەبێتە قسەیەك لەسەرمان جاری پێشوو هەڵەیەكیان پێیكرد كە بەدڵی نەبوو، بەناچاری دەوروبەرەكەی "فریوییاندا كەبەشدار بێت لەحكومەت هەر لەیەكەم سات-یشەوە بڕوای پێی نەبوو." زۆرێك لەو برادەرانەی ئێستا خۆیان بە خاوەنی گۆڕان دەزانن و بڕیاریان بەدەستە، دەوروبەری كاك نەوشیروان لە 80% ی ببووە خەڵكی بەرژەوەندی خواز، خۆ لە دە كەس ئەگەر هەشتی یەك قسەبن ئەگەر بڕواشی نەبێت دەبێت بەناچاری قسەی زۆرینە بێت."
عەبدوڵای كوێخا موبارەك ئەوەشی وت" ناكرێت كەس ناوی كاك نەوشیروان بۆ شتی ئەملاو لا و بەشداری كردن لەحكومەت بەكاربێنێ كاك نەوشیروان پڕۆژەیەكی جوانی بۆ بەجێ هێشتوین، چونكە زۆربەی ئەوكارانەی دەیكەن "ئەملاو لان" من زۆر سەركردەی گۆڕان دەناسم كاتێك كاك نەوشیروان مابوو هەر "جورئەتیان "نەبوو لەبەردەم "كاك نەوشیروان "دابنیشن ئێستا دەڵێ كاك نەوشیروان وای وت و وای پێ وتین و وایكرد و وامەكەن."
سەبارەت بە مانەوەی گۆڕان لەناو حكومەت عەبدوڵا كوێخا موبارەك دەڵێت" بەو شێوازەی برادەرانی ئێستای ئێمە خۆیان لەپارتی نزیكردۆتەوە ، پێشبینی دەكەم دەریشیان بكەن نەڕۆن لەحكومەت هەر لەلایان بن."