Draw Media

82 ملیۆن دۆلار بۆ هەڵمەتی دووبارە هەڵبژاردنەوەی ترەمپ كۆكراوەتەوە

82 ملیۆن دۆلار بۆ هەڵمەتی دووبارە هەڵبژاردنەوەی ترەمپ كۆكراوەتەوە

2019-04-15 19:18:06


( درەو میدیا):
كەمپەینی بانگەشەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ سەرۆكایەتی ئەمریكا رایگەیاند لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵدا زیاتر لە 30 ملیۆن دۆلار هاوكاری دارایی كۆكردوەتەوە، ئەو بڕەش زیاترە لە كۆی هاوكاری دارایی هەموو كاندیدەكانی دیموكراتەكان.
كەمپەینەكە لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد بڕی ئەو پارەیەی بەشێوەی كاش كۆیانكردوەتەوە گەیشتوەتە 40.8 ملیۆن دۆلار.
روینشیكردەوە كە 99%ی ئەوانەی پارەیان بەخشیوە بڕی 200 دۆلار بووە‌و تێكڕای بەهای بەخشینەوەكە بریتیە لە 34.26 دۆلار.
هاوكات ئاژانسی ئەسۆشیەیتدپرێس رایگەیاند ئەو بڕە پارەیەی بۆ كاندیدەكانی دیموكراتەكان كۆدەكرێتەوە بەسەر ژمارەیەكی زۆر لە كاندیددا دابەشدەبێت، ئەوەش لەكاتێكدایە كوەلیژنەی نیشتمانی دیموكراتەكان بەدەست قەرزێكی زۆرەوە دەناڵێنێت.
بە گوێرەی ئاژاسنەكە سیناتۆی دیموكراتی ڤێرمۆنت " بێرندی ساندەرز" كە هەڵبژاردنی پێشووش خۆی كاندیدكرد بڕی زیاترە لە 18 ملیۆن دۆلاری لە چارەیەكی یەكەمی ئەمساڵدا كۆكردوەتەوە، هاوكات خانمە سیناتۆر كامالا هاریس 12 ملیۆن دۆلاری كۆكردوەتەوە‌و ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانیش بیتۆ ئۆروكی دیموكراتی 9.4 ملیۆن دۆلاری كۆكردوەتەوە.
تیم مۆرترۆ، بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان لە كەمپەینی دووباری هەڵبژاردنەوەی ترەمپ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند ئەو بڕە پارەیەی وەك كۆمەك بۆ كەمپەینی ترەمپ كۆكراوەتەوە هەتائێستا 21 جار زیاترە لە بڕی پارەی كۆكراوە بۆ كەمپەینی دووباری هەڵبژاردنەوەی باراك ئۆباما لە ساڵی 2011دا.
بە گوێرەی تۆڕی " سی ئێن ئێن" كەمپەینی دووباری هەڵبژاردنەوەی باراك ئۆباما لەو ماوەیەدا كەمتر لە دوو ملیۆن دۆلاری كۆكردبوەوە.
ئاژانسی " ئەسۆشیەیتدپرێس" ئاشكراشیكرد لیژنەی نیشتمانی كۆمارییەكانیش كۆمەكی دارایی بۆ بەرژەوەندی ترەمپ پێدەگات‌و تائێستا نزیكەی 46 ملیۆن دۆلاری كۆكردوەتەوە، بەوەش كۆی ئەو بڕە پارەیەی بۆ كەمپەینی دووبارە هەڵبژاردنەوەی ترەمپ گەیشتوەتە هەتا ئێستا گەیشتوەتە نزیكەی 82 ملیۆن دۆلار‌و لە بانكدا دانراوە.
دۆناڵد ترەمپ دوای دەستبەكاربوونی وەك سەرۆكی ئەمریكا لە ساڵی 2017دا كەمپەینی دووبارە خۆكاندیدكردنەوەی راگەیاند، بە پێچەوانەی ئۆباماوە كە ساڵی 2011 و پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە 2012دا كەمپەینی دووبارە هەڵبژاردنەوەی رایگەیاند‌و كەمپەینی ئۆباما توانی 720 ملیۆن دۆلار كۆبكاتەوە، لە كاتێكدا كەمپەینی ترەمپ چاوی لەوەیە لە 2020 بەربەستی دوو ملیار دۆلار تێبپەڕێنێت.
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand