Draw Media

دواین لیستی كاندیدەكان بۆ پۆستەكان

دواین لیستی كاندیدەكان بۆ پۆستەكان

2019-04-15 15:52:45


راپۆرت: محەمەد رەئوف – فازڵ حەمەرەفعەت – نامیق رەسوڵ

هێشتا پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم لە كێشمەكشێی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان‌و یەكێتی نیشتمانی‌و بزوتنەوەی گۆڕاندایە‌و یەكلانەبووەتەوە، بەڵام لایەنە بەشدارەكانی كابینەی نوێی حكومەت تاڕادەیەك لیستی كاندیدەكانی خۆیان بۆ پڕكردنەوەی پۆستەكانی حكومەت یەكلاكردوەتەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە چەند سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە لەناو حزبە بەشدارەكانی كابینەی نوێ دەستیكەوتووە، (درەو میدیا) كاندیدی هەموو لایەنە بەشدارەكانی كابینەی نوێی حكومەت بۆ پۆستەكان ئاشكرادەكات، بەڵام ئەمە لیستی كۆتایی كاندیدەكان نییە‌و رەنگە لە دوا ساتەكاندا هەندێك گۆڕانكاری لە لیستی كاندیدەكاندا بكرێت.

كاندیدەكانی پارتی بۆ پۆستەكان: 
•    سەرۆكی هەرێمی كوردستان: نێچیرڤان بارزانی
•     سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان: مەسرور بارزانی
•     وەزارەتی ناوخۆ: رێبەر ئەحمەد
•    وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: ئاشتی هەورامی 
•    وەزارەتی شارەوانییەكان: ساسان عەونی
•    وەزارەتی كارەبا: نەوزاد هادی
•    وەزارەتی تەندروستی: د. نزار عیسمەت
•    وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن: فەرهاد ئەتروشی 

كاندیدەكانی یەكێتی بۆ پڕكردنەوەی پۆستەكان: 
•    جێگری سەرۆكی حكومەت: قوباد تاڵەبانی
•    جێگری سەرۆكی هەرێم: سێ كەس كاندیدن (جەعفەر شێخ مستەفا، حاكم قادر، عیماد ئەحمەد)
•    سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: (بێگەرد تاڵەبانی، رێواز فایەق)
•    وەزارەتی پلاندانان: دەرباز كۆسرەت رەسوڵ
•    وەزارەتی پێشمەرگە: سێ كەس كاندیدن (جەبار یاوەر ، شۆرش ئیسماعیل، مەحمود سەنگاوی، عەدنان حەمەی مینا، سامان گەرمیانی)
•    وەزارەتی رۆشنبیری: سێ كەس كاندیدن (جەمال حسێن، ئارام حەمەی مینا، حەمەی حەمەسەعید)
•    وەزارەتی كشتوكاڵ: سەعدی ئەحمەد پیرە
•    وەزارەتی خوێندنی باڵا: یوسف گۆران چاوی لە پۆستەكەیەو قوباد تاڵەبانی پاڵپشتی دەكات، بەڵام ركابەرو نەیاری بەهێزی هەیە
•    وەزارەتی هەرێم بۆ كاروباری بەغداد: چەتۆ ساڵح
•    جێگری سەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە: دابان شەدەڵە
•    سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران: ئامانج رەحیم 

كاندیدەكانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ پۆستەكان: 
•    جێگری سەرۆكی هەرێم: مستەفا سەید قادر
•    وەزارەتی بازرگانی‌و پیشەسازی: سەردار قادر 
•    وەزارەتی دارایی: ئاوات شێخ جەناب
•    وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی: كوێستان محەمەد
•    وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەی: سێ كەس كاندیدن ( دانا عەبدولكەریم لە سلێمانی، برزۆ مەجیدو چالاكی موهەندیس لە هەولێر)
•    یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی بۆ كاروباری چاكسازی: جەلال جەوهەر 

كاندیدی حزبەكانی تر:
بڕیارە پارتی دیموكراتی كوردستان لە پشكی خۆی، پۆستێك لە كابینەی نوێی حكومەت بە حزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان بدات، (درەو میدیا) زانیویەتی، پارتی بەنیازە پۆستی وەزارەتی شەهیدان‌و كاروباری ئەنفالكراوان بە سۆسیالست بدات، ئەگەر ئەو پۆستە بۆ سۆسیالیست یەكلاببێتەوە، محەمەد حاجی مەحمود سكرتێری حزبەكە خۆی وەریدەگرێت.
هەندێك سەرچاوەی تر باسلەوەدەكەن، رەنگە پارتی پۆستی وەزارەتی هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان بە سۆسیالیست بدات، ئەگەر ئەم پۆستە بۆ سۆسیالیست یەكلاببێتەوە، عەبدوڵای حاجی مەحمود تاكە پەرلەمانتاری سۆسیالیس لە پەرلەمانی كوردستان پۆستەكە وەردەگرێت.
لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا كە 30 ئەیلولی 2018 بەڕێوەچوو، حزبی سۆسیالیست بە لیستی هاوبەش لەگەڵ پارتی كرێكاران‌و رەنجدەرانی كوردستان كە (باپیر كامەلا) سەرۆكایەتی دەكات، بەشداری هەڵبژاردنی كرد‌و هەردوو حزبەكە پێكەوە (یەك) كورسی پەرلەمانیان بردەوە.
بۆیە ئەگەر سۆسیالست پۆست لەكابینەی نوێی حكومەت وەرگرێت، لە پەرلەمان كێشەی بۆ دروستدەبێت‌و پارتەكەی باپیر كامەلا لەبری پۆستەكەی حكومەت، داوای تاكە كورسییەكەی پەرلەمان دەكات.

پشكی پێكهاتەكان
پێكهاتەكان كە بریتین لە هەردوو پێكهاتەی (توركمان‌و مەسیحی)‌و بە شێوازی سیستمی "كۆتا" لە پەرلەمانی كوردستان (11) كورسییان بۆ تەرخانكراوە، ئەمجارە لە پەرلەمان‌و لە حكومەتیش پۆستی باڵایان دەبێت.
پێكهاتەی توركمان لە خولی نوێی پەرلەماندا پۆستی سكرتێری پەرلەمانی وەرگرتووە‌و (مونا قەهوەچی) لە پۆستەكەدا دەستبەكاربووە، بۆیە پێشبینی دەكرێت كورسی تایبەت بە پێكهاتەكان لە حكومەت بدرێت بە كەسایەتییەكی سەربە پێكهاتەی مەسیحی.
بەپێی زانیارییەكانی (درەو میدیا)، تائێستا بڕیارە وەزارەتی داد بدرێت بە پێكهاتەكان خۆ ئەگەر پارتی وەزارەتی داد بۆ كارەكتەرێكی خۆی  دابنێت  ئەوا وەزارەتێكی هەرێم دەدرێتە پێكهاتەكان 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand