Draw Media

پارێزگای هەولێر لە هەڵبژاردنی 12ی ئایاردا 

پارێزگای هەولێر لە هەڵبژاردنی 12ی ئایاردا 

2018-04-13 16:45:11


تایبەت بە درەومیدیا
لە هەڵبژاردنی 12ی ئایاری داهاتوی پەرلەمانی عێراقدا پارێزگای هەولێر 15 كورسی هەیە، لەگەڵ یەك كورسی كۆتا، لە كۆی 329 كورسی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە دەكاتە رێژەی ( 4.9 )ی كورسییەكان، كە 11 لیست لە پارێزگای هەولێر كێبەركێ دەكەن، لەگەڵ 158 كاندید، كە ( 498 ) بنكەی دەنگدان هەیە لەگەڵ ( 2563 ) وێستگەی دەنگدان.
 كۆی گشتی دەنگدەرانی پارێزگای هەولێر ( 1194592 )كەسە  بەجۆرێك ( ژمارەی دەنگدەری گشتی   1123433  و ژمارەی دەنگدەری تایبەت  70083  وژمارەی دەنگدەری ئاوارە 1076 ) ئەمە لە كاتێكدایە لە هەڵبژادنی 30ی نیسانی 2014 دا (936557)كەس لە پارێزگای هەولێر مافی دەنگدانی هەبوو واتا  تەنها لە پارێزگای هەولێر (186876) كەس زیادی كردووە دیارە بەبێ تایبەت و ئاوارە، كەتەمەنەكانی ( 1997، 1998، 1999، 2000 ) مافی دەنگدانیان دەبێت  ئەو زیادبوونەوەی ژمارەی دەنگدەران ئەو چوار تەمەنەیە كە لەماوەی ئەوچوارساڵەدا مافی دەنگدانیان دەبێت، ئەو ژمارەیە كە بەشی نزیكەی( 4 كورسی ) پەرلەمانی عێراق دەكات.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand