Draw Media

جەمال كەربولی لە هاوپەیمانی "بونیاتنان" كشایەوە

جەمال كەربولی لە هاوپەیمانی "بونیاتنان" كشایەوە

2019-04-12 13:16:23


 (درەو میدیا):
دوای كشانەوەی جەمال كەربولی سەرۆكی حزبی حەل لە هاوپەیمانێتی  بونیاتنان كە هادی عامری سەرۆكایەتی دەكات، نەخشەی هەژمونی سیاسی و پەرلەمانی لە بەرژەوەندی هاوپەیمانی " چاكسازی" گۆڕانكاری بەسەردا هات.
كەربولی رۆژی چوارشەممە لە بەیاننامەیەكداوتی:" بەنیازی پاكەوە بووین بەبەشێك لە هاوپەیمانی بونیاتنان بۆئەوەی ببێتە چەترێكی نیشتمانی كە لەسەروو هەموو ئینتیما تەسكەكانەوە بێت،و خواستمان ئەوە بوو كە ئاسۆیەكی سیاسی نیشتمانی راستەقینە پێكبهێنیین، بەڵام ئەوە بەدینەهات بۆیە كشانەوەم لە هاوپەیمانی بونیاتنان رادەگەیەنم وەك هەنگاوێك بۆ راستكردنەوەی ئاراستەكە".
لە پەرلەمانی عێراقدا دوو هاوپەیمانی گەورە هەن كە بە هەردووكیان پشتیوانی لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران دەكەن‌و بەشداری كابینەی نوێ حكومەتن، بەڵام بەردەوام لە ناكۆكی‌و ململانێدان.
بەكشانەوەی حزبی حەل هاوپەیمانی بونیاتنان كورسییەكانی لە پەرلەمانی عێراق بۆ كەمتر لە 115 كورسی لەكۆی 329 كورسی دادەبەزێت‌و دەبێتە دووەم گەورەترین كوتلەی پەرلەمان‌و هاوپەیمانی چاكساویش بە 140 كورسی دەبێتە گەورەترین كوتلەی ناو پەرلەمانی عێراق.
هاوپەیمانی " چاكسازی‌و بونیاتنان" پێكدێت لە فراكسیۆنەكانی سەر بە موقتەدا سەدر، حەیدەر عەبادی، عەمار حەكیم، ئەیاد عەلاوی‌و ئوسامە نوجێفی و جوڵانەوەی نەوەی نوێش بەشێكە لەم هاوپەیمانێتیە.
هاوپەیمانێتی " بونیاتنان" یش پێكدێت لە فراكسیۆنەكانی سەربە هادی عامرین قەیس خەزعەلی سەرۆكی عەسائیبی ئەهلی حەق، لەگەڵ چەند كوتلەیەكی سوننە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand