ساڵح ژاژڵەیی: پارتی بە تیرێك دوو نیشانەی شكاندووە
2019-04-10 07:28:08
درەو میدیا:
ساڵح ژاژڵەیی جێگری سەرۆكی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بە دەنگی ئەمریكای راگەیاندووە" جێگری سەرۆكی هەرێم ببێت یا نەبێت بۆ ئێمە چیە؟ هەر ئەو كەسە دەچێت "مەعاش" وەردەگرێت هیچی تر، چیە؟ چ نرخێكی هەیە؟ هیچ نیە بەڕاستی! "بەخوا بەڕاستی ڕاستیەكەت پێدەڵێم" پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم لەناو زیاتر هیچی تر نابێت هیچ، ئەگەر بە بۆچونی من بێت هەر وەرینەگرین ئەو پۆستە(پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم)، ئاخر سەرۆكی هەرێم هی پارتی بێت و هەموو دەسەڵاتە "ئەساسیەكان" لەدەست پارتیدا بن، "بەڕێز مەسعود بارزانی" كە خۆی مابێت ڕەنگە "نێچیریش" ئەو دەسەڵات و "ئەهمیەتە" گەورەی نەبێت هەر ناوبێت كە سەرۆكی هەرێمە، ئنجا ئێمە جێگری ئەویش بین دەبێت چیمان بەدەست بێت و جێمان پێبكرێت و چ بڕیارێكمان پێدەدرێت؟ "
ساڵح ژاژڵەیی دەڵێت" ئێستا پارتی ڕازییە كە سەرۆكی هەرێم لەپەرلەمانەوە هەڵبژێردرێت، بەڵام ئایا ئەو داواكارییە دێتە دی كە كاتی خۆی ئۆپۆزسیۆن داوای دەكرد هەموو شتێك دێتە دی وەك داواكاری ئەوكات؟ یا ئێستا تێدەپەڕێنرێت بەڵام لەلایەك دڵی پارتی ڕازی دەكات لەلایەكی تریش هیچ شتێك بەبێ بەرژەوەندی پارتی تێناپەڕێنرێت بۆیە وەك دەڵێن پارتی بە تیرێك دوو نیشانەی شكاندووە لەلایەك گۆڕانی ڕازی كردووە لەلایەكیش پارتی دڵنیایە كەهیچ شتێك بێ بەرژەوەندی خۆیان تێناپەڕێنرێت."
ژاژڵەیی ئەوەشی وت" كۆمەڵێك خەڵك هەیە ڕەنگە قسەكانی منیان بە دڵ نەبێت و بیكەنە"زەجە" چونكە من ڕاستیەكان دەڵێم من دەڵێم ئێستا ئێمە لەپێناوی ئەوەی "ئیستقرارێك" بەهەرێمی كوردستان بدرێت توشی گیروگرفت و دوو ئیدارەیی نەبین كێشەمان بۆ دروست نەبێت ئەگەر یەكێتیش بەهانە بگرێت بۆ پۆستێك كە دراوە بە گۆڕان با بیدەن بەوان كەی ئەوە كێشەیە؟
سەبارەت بەدیاریكردنی كاندیدی پۆستەكان لەناو بزوتنەوەی گۆڕان، ساڵح ژاژڵەیی دەخت دەكاتەوە و دەڵێت" تا ئێستا هیچ كەسێك بۆ هیچ پۆستێك دیاری نەكراوە تەنانەت ئەو لیژنەیەش پێكنەهاتووە كەوابڕیارە كاندیدەكان دیاری بكات ئەوەی كە تا ئێستا هەیە تەنها ناوە هەندێكیان خۆیان ناوی خۆیان دەدەن هەندێكیشیان خەڵك ناویان دەبات ئەگەرنا هیچ كەسێك بۆ هیچ پۆستێك تا ئەم ساتە دیاری نەكراوە."