سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

پەكەكە: لە سنوری هەولێر 19 سەربازی توركیا كوژران

بڵاوکراوەتەوە لە : 12 نیسان 2018

پەكەكە: لە سنوری هەولێر 19 سەربازی توركیا كوژران

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

لەناوچەی برادۆستی سەربە پارێزگای هەولێر (19) سەربازی توركیا كوژران، ئەمە بەگوێرەی راگەیەندراوێك كە ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) بڵاویكردەوە.
(هەپەگە) رایگەیاند، رۆژی 9ی ئەم مانگە كاتێك سەربازانی توركیا سەرقاڵی دروستكردنی بارەگا بوون لەناوچەی (كەوەرتە)ی سەربە ناوچەی برادۆست، هێزەكانیان تەقینەوەیەكیان ئەنجامداوە و بەهۆیەوە (10) سەربازی توركیا كوژراون و ژمارەیەك سەربازی تر برینداربوون و سوپای توركیا بە هێلیكۆپتەر كوژراو و بریندارەكانی گواستوەتەوە.
(هەپەگە) ئاماژەی بەوەشكردووە، بەرەبەیانی رۆژی 11ی ئەم مانگە، كاتێك سەربازانی توركیا هەوڵیان دەدا گردی (لیلكان) لە ناوچەی برادۆست داگیربكەن، هێزەكانیان تەقینەوەیەكیان ئەنجامداوە و بەهۆیەوە (5) سەربازی توركیا كوژراون و (6) سەربازی تر برینداربوون.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، هەمان رۆژو لە هەمان ناوچە، هێزەكانی (هەپەگە) تەقینەوەیەكی تریان ئەنجامداوە و بەهۆیەوە (4) سەربازی توركیا كوژراون و (5) سەربازی تر برینداربوون.
 راگەیەندراوەكەی (هەپەگە)، كاتژمێر (8:00)ی ئەمڕۆ هێزەكانیان هێرشێكی تریان لە ناوچەكە دژی سوپای توركیا ئەنجامداوە، بەڵام هیچ ئامارێكی كوژرا و برینداری هێرشەكەی بڵاونەكردوەتەوە.
 


 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 2 خولەک

شارەوانی سلێمانی: پرۆژەكەی ناو هەواری شار بۆ نیشتەجێبوون نیە

null
١٣ ئاب ٢٠٢٦

خەرجییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان (2019 - 2025)

null
١٣ ئاب ٢٠٢٦

عێراقی “دوای هاوپەیمانان”