Draw Media

ماچە رۆمانسیەكەی نوێنەری ئەمریكا و روسیا لە ئەنجومەنی ئاساییش

ماچە رۆمانسیەكەی نوێنەری ئەمریكا و روسیا لە ئەنجومەنی ئاساییش

2018-04-12 13:00:14


لەدوای كۆبونەوەیەكی سەخت و پڕ لە مشتومڕی گەرمی نوێنەری ئەمریكا و روسیا بەرامبەر بە یەكتری لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەبارەت بە دۆخی سوریا، دوای تەواوی بوونی كۆبونەوەكە هەریەك لە نیكی هایلی   نوێنەری هەمیشەیی ئەمریكا لە نەتەوە یەكگرتووەكان لەگەڵ  ڤاسیلی نیبینزیا نوێنەری هەمیشەیی روسیا لە نەتەوە یەكگرتووەكان هەڵدەستن و بەگەرمی یەكتری ماچ دەكەن. 
ئەو تەوقەكردن و یەكتر ماچكردنە لەدوای خستنە رووی پرۆژەیەكی ئەمریكا سەبارەت بە سوریادا هات كە لە ئەنجومەنی ئاسایش پەسەندكرا، بەڵام روسیا ڤیتۆی كرد، لە هەمان كۆبونەوەدا روسیا پرۆژەیەكی خۆی خستە روو بەڵام دەنگی پێویستی ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی بەدەست نەهێنا كە 9 دەنگە لەكۆی 15 دەنگ بەڵام پرۆژەكەی روسیا تەنها 6 دەنگی بەدەست هێنا. 
گرژی نێوان روسیا و ئەمریكا سەبارەت بە سوریا گەیشتۆتە ئاستی تەقینەوە، بەڵام لەو ساتانەشدا ئەوان باوەش بەیەكدا دەكەن و یەكتری ماچ دەكەن. 
https://arabic.rt.com/rtonline/937868-رومانسية-أمريكية-روسية-في-الأمم-المتحدة-رغم-الاحتكاكات/

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand