Draw Media

یەكێتی دەنگە ناڕازیەكان دژی پرۆژە یاسای سەرۆكایەتی كۆدەكاتەوە

یەكێتی دەنگە ناڕازیەكان دژی پرۆژە یاسای سەرۆكایەتی كۆدەكاتەوە

2019-04-01 16:13:44


درەو میدیا: 
یەكێتی نیشتیمانی كوردستان یەكەم هەنگاوی كردەیی بە ئاراستەی ئەو پرۆژە یاسایە دەستپێكرد،كە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان و پێكهێاتەكان بۆ كاراكردنەوەی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم و هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم لەناو پەرلەماندا خوێندنەوەی یەكەمی بۆكراوە.
سەركۆ گەڵاڵی ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان بە درەومیدیای راگەیاند: لە ئێستادا سەرقاڵی كۆكردنەوەی دەنگی نارازین دژی ئەو پرۆژە یاسایە بەمەبەستی درووستكردنی دیدی هاوبەش كە كۆبونەوەمانكردووە لەگەڵ یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان بۆ ئەو مەبەستە.
ئەو ئەندامەی فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستە روو كە ناكرێت یاسایەك كە رەهەندی نیشتیمانی هەیە بەبێ تەوافوقی سیاسی بە تەنها پارتی و گۆڕان تێیپەڕێنن ، بۆیە لەگەڵ ئەولایەنانەی خاڵی هاوبەشمان هەیە، بە شێوازیك بێت كە خواسنی تەواوی لایەنەكانی لە خۆگرتبێت چونكە رەهەندێكی نیشتیمانی هەیە
سەركۆ گەڵاڵی ئەوەشی خستەروو، كە رازی نەبوونی یەكێتی لەو پرۆژە یاسایە پەیوەندی بە وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێمەوە نیە لەلایەن یەكێتیەوە وەك هەندێك ئاماژەی بۆ دەكەن، بەڵكو پەیوەندی بەو كەموكوڕی و دژ بەیەكیەوە هەیە كە لە پرۆژە یاساكەدا هەیە لەوانە:.
•    پرۆژە یاساكە رەهەندێكی نێشتیمانی هەیەو پێویستی بە تەوافوقی سیاسی هەیە و ناكرێت دوولایەن پێكەوە تێی پەڕێنن.
•    دژ یەكی لە پرۆژە یاساكەدا هەیە كە لە هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم پێویستی بە زۆرینەی رەها( 50+1 ) هەیە بەڵام لێسەندنەوەی متمانە پێویستی بە دوو لەسەرسێی دەنگی ئەندامانی هەیە
•    دەبێت سەرۆكی هەرێم دەسەڵاتەكانی هاوشێوەی سەرۆككۆماری عێراق بن و پرۆتۆكۆڵی بن
ئەو ئەندامەی فراكسیۆنی یەكێتی هۆشداریشیدا بە بزووتنەوەی گۆڕان كە لە حاڵەتی تێپەڕاندنی ئەو پرۆژە یاسایەدا، یەكێتی بەرپرسیارێتی هەر روداوێك ناگرێتە ئەستۆ كە بەرامبەر بە بزوتنەوەی گۆڕان بكرێت.  
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand