Draw Media

ئەكەپە .. براوەیەك لە بازنەی شكستدا

ئەكەپە .. براوەیەك لە بازنەی شكستدا

2019-04-01 07:39:58


 درەو میدیا: 

ئاكەپە هەردوو پایتەختی سیاسی و گەشتیاری توركیای لەدەستدا، بەلەدەستدانی ئەنکەرەو ئیستانبوڵ، ئاكەپە شكستی گەورەی بەركەوت ، هەدەپەش سەرەرای ئەوەی 7 شارەوانی گەورەی بەدەستهێنا، بەڵام ژمارەی شارەوانییەكانی لە 102 شارەوانییەوە بۆ 69 شارەوانی كەمیكرد.

لە هەڵبژاردنە شارەوانییەكەی توركیادا كە لە 81 پارێزگا بەڕێوەچوو تێیدا( 57 ملیۆن و 93 هەزارو 410 ) كەس مافی دەنگدانیان هەبوو، كە ( 47 ملیۆن و 784 هەزارو 882 ) كەس بەرێژەی ( 84.52%)لە ( 194 هەزارو 678 ) سندوق دەنگیاندا.
ئەنجامی هەڵبژاردنەكە تا ئێستا كە 99% دەنگەكان جیاكراونەتەوە:
ئاكەپە ( 20.421.254 ) دەنگی هێناوە بەرێژەی ( 44.42% ) 40 پارێزگای بردوەتەوە 796 شارەوانی
جەهەپە ( 13.823.738 ) دەنگی هێناوە بەرێژەی ( 30.07% ) 20 پارێزگای بردوەتەوە 246 شارەوانی
مەهەپە(3.429.937 ) دەنگی هێناوە بەرێژەی ( 7.46% ) 12 پارێزگای بردوەتەوە 227 شارەوانی
هەدەپە(1.138.064 ) دەنگی هێناوە بەرێژەی ( 4.22% ) 7 پارێزگای بردوەتەوە 69 شارەوانی
ئەوەی لەم هەڵبژاردنەدا سەركەوتوو بووەو دەنگەكان و شارەوانییەكانی زیادی كردووە پارتی ئۆپۆزسیۆنی جەهەپە بووە :
هەڵبژاردنی 2014
هەدەپە: 6.29%.
ئاكەپە: 42.87٪
جەهەپە: 26.34%.
مەهەپە: 17.82%
بەو شێوەیە بەبەراورد بە رابردوو ( ئاكەپە لە 2% و هەدەپە 2% و مەهەپە 10%) دەنگەكانیان كەمیكردووەو جەهەپەش ( 4%) دەنگەكانی زیادی كردووە،
 لەم هەڵبژاردنەدا ئەكەپە بە رێژەیەكی بەرچاو ژمارەی دەنگ و شارەوانیەكانی كەمیكردووەو لەیەك لێدوانیشدا رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی ئاكەپە دانی بە شكستەكەیدا ناو رایگەیاند" لە هەڵبژاردنەكانی شارەوانیەكاندا ئاكەپە هەندێك شاری لەدەستداوە و لە ئێستاوە پلانی بەهێزی ئابووری جێبەجێ دەكەین".
سەبارەت بە دەنگ و شارەوانییەكانی هەدەپە كە نزیكەی 33 شارەوانی لەدەستداوەو بەشێك لە دەنگەكانیشی كەمیكردووە: 
بەپێی ئەنجامی جیاكراوەی 99%ی دەنگەكانی هەڵبژاردنی شارەوانیەكانی توركیا، هەدەپە ژمارەی شارەوانیەكانی كەمیكردووە بەو پێیەی ( 69 ) سەرۆكی شارەوانی بەدەستهێناوە( 7 شارەوانی گەورە، 50 قەزاو 11 ناحیە) لەو حەوت شارەوانیە گەورەكە( دیاربەكر، مێردین، سێرت، باتمان، هەكاری، وان، قارس).
 لە كاتێكدا لە هەڵبژاردنی رابردوو لە 30/4/2014 بەرێوەچوو، هەدەپە( بەدەپە) 102 شارەوانی بەدەستهێنا، كە ( 11 شارەوانی گەورەو 23 قەزاو 68 ناحیە) بەوەش هەدەپە ( 33 شارەوانی) كەمیكردووە.
خوێندنەوەی بۆ دەنگ و شارەوانیەكانی هەدەپە دوو ئاراستەیە هەندێكیان پێیان وایە هەدەپە دەنگ و شارەوانیەكانی كەمیكردووەو هەندێكیش پێیان وایە هەدەپە سەركەوتنی بەدەستهێناوە بەوە زۆرینەی سەركردەكانی لە زیندانن و لە 102 سەرۆكی شارەوانیان لە زیندانن و زیاتر لە 10 هەزار ئەندامیشیان خزێنراونەتە زیندان و لە ماوەی 5 ساڵی رابردوودا لەلایەن پارتی دەسەڵاتدارەوە زۆرترین فشاریان لەسەر بووە، بۆیە ئەو ئەنجامە بەسەركەوتن لەقەڵەم دەدەن ئەگەرچی لە كۆی 16 پارێزگای باكوری كوردستان تەنها 7 پارێزگای بردۆتەوەو 9 پارێزگا ئەكەپەو لپارتەكانی دیكە بردویانەتەوە.  

 
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand