Draw Media

هەسەدە ئاماری ٢ مانگ شەڕی باغۆزی لە دژی داعش بڵاوكردەوە

هەسەدە ئاماری ٢ مانگ شەڕی باغۆزی لە دژی داعش بڵاوكردەوە

2019-03-17 13:03:27


( درەو میدیا):
هێزەكانی سوریای دیموكرات " هەسەدە" ئاماری دوو مانگ ئۆپەراسیۆن و شەڕی لە دژی چەكدارانی داعش لە باغوزی دێرەزۆر بڵاوكردەوەو بە گوێرەی ئەو ئامارە لەو ماوەیەدا ١٣٠٦چەكداری داعش كوژراون.
لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا، كینۆ گابریەل وتەبێژی هێزەكانی سوریای دیموكراتی (هەسەدە) رایگەیاند "شەڕی كۆتاییهێنان بە تیرۆر، كە لەلایەن هێزەكانمەوە لە رۆژی ٩ی كانوونی یەكەمی ٢٠١٩ / ١٩ی بەفرانبارەوە دەستپێكرد بەردەوامە. لە قۆناغی ئێستادا هەڵمەتی هەسەدە لە دژی داعش سەركەوتنێكی گەورەی بەدەستهێناوە. رێكخستنی داعش لە سنوورێكی بچووكدا لە باغۆز، لە رۆژهەڵاتی دێرەزۆر گەمارۆدراوە".
گابریەل رایگەیاند، هێزەكانیان هەزاران هاوڵاتیی مەدەنی كە لەلایەن داعشەوە كرابوون بە قەڵغانی زیندوو رزگاركردووە‌و گواستویاننتەوە بۆ ناوچەی ئارام و دوای ئەوەش ئەو تاكە گوندە، كە چەكدارەكان داعشی تێدا ماوە گەمارۆدراوە.
گابریەل.لەبارەی شەڕڤانە شەهیدەكانی هەسەدە لەو شەڕەدا و وردەكاریی ئامارەكانی تر ئەم زانیارییانەی خستەڕوو:
* ئەو چەكدارانەی داعش و بنەماڵەكانیان كە خۆیان رادەستكردووە: ٢٩ هەزار و ٦٠٠ كەسن، (زیاتر لە ٥ هەزاریان چەكداری داعشن).
 * ژمارەی ئەو چەكدارانەی داعش  كە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەكاندا و لەلایەن هێزەكانی هەدەسەوە دەستگیركراون: ٥٢٠ كەسن.
* ژمارەی ئەو هاوڵاتییانەی رزگاركراون: ٣٤ هەزار كەسن.
* ژمارەی چەكدارە كوژراوەكان لەو ماوەیەدا: ١٣٠٦ چەكدار‌و برینداربوونی ژمارەیەكی زۆری چەكدارانی داعش.
* ٨٢ شەڕڤانی هەسەدە شەهید بوون و ٦١ شەڕڤانیش برینداربوون.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand