Draw Media

جڤاتی گشتی گۆڕان پێشنیاز دەكات بۆ چۆنیەتی یەكلاكردنەوەی كاندیدەكان

جڤاتی گشتی گۆڕان پێشنیاز دەكات بۆ  چۆنیەتی یەكلاكردنەوەی كاندیدەكان

2019-03-16 17:30:23


درەو میدیا:  
ئەمڕۆ جڤاتی گشتی ‌بزوتنەوەی گۆڕان سەبارەت بە میكانزیمی دابەشكردنی پۆستەكان كۆبونەوەو دوو راسپاردەی ئاراستەی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕانكردووە.
بەپێی زانیاریەكانی درەو میدیای كە لە چەند ئەندامێكی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕانەوە دەستی كەوتووە كە ئەمڕۆ لە كۆبونەوەی جڤاتی گشتیدا گفتوگۆ كراوە لەسەر میكانزمی دابەشكردنی پۆستەكان لە كۆبونەوەكەدا بە جدی گفتوگۆكراوە لەسەر ئەوەی" ئەو كەسانەی پێشتر لە بزوتنەوەی گۆڕان پۆستیان وەرگرتووە، نابێت كاندیدبكرێن بۆ پۆستەكان و سیڤیەكانیان رەتدەكرێتەوە"
خاڵێكی تر لە كۆبونەوەكەدا كراوە بە بنەما بۆ دیاریكردن و یەكلاكردنەوەی پۆستەكان ئەوەیە كە" هەردوو جڤاتی گشتی و نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بەیەكەوە كاندیدەكان یەكلا دەكەنەوە بۆ پۆستەكان" بە پێی وتەی ئەندامێكی جڤاتی گشتی، ئەم خاڵە "رێگری دەكات لەوەی هەر ئۆرگان و ناوەندێكی تری گۆڕان دەستوەربدات لە دیاریكردن و دانانی كاندیدەكان لە پۆستەكاندا" 
 جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان پێشنیازەكانی لەبارەی میكانیزمی دابەشكردنی پۆستەكان ئاراستەی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەكە كرد و دەكات كە بڕیارە سبەی یەكشەممە كۆببێتەوە 
لە كابینەی نوێی حكومەتدا، ئەم پۆستە وزاریانە بۆ بزوتنەوەی گۆڕان یەكلابوەتەوە:
•   جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان 
•     یاریدەدەری سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری چاكسازی
•    وەزیری دارایی
•     وەزارەتی بازرگانی‌و پیشەسازی
•     وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی
•   وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە 
•    سەرۆكی سندوقی داهاتە نەوتییەكان 
•    ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە
•    جێگری وەزیری ناوخۆ
•    بریكاری وەزیری پەروەردە
•     دوو نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە دەرەوەی وڵات 
•    بەڕێوەبەری گشتی‌و بەرپرسی دیوانی هەموو ئەو وزارەت‌و دەستانەی كە گۆڕان وەریدەگرێت
•    12%ی بەرێوەبەرە گشتی و راوێژكارەكان

 
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand