وتەبێژی یەكێتی: پارتیش كێشەی ناوخۆیی هەیە
2019-03-16 11:31:52
درەو میدیا:
لەدوای كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كە ئەمرۆ لە سلێمانی بەرێوەچوو، لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی یەكێتی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: دەمانەوێت لە جوومگە سەرەكییەكانی دەسەڵات هاوبەش بین هاوبەشبین لە سەرۆكایەتی هەرێم و بڕیارەكاندا هاوبەش بین لە پەرلەمان و حكومەتدا هاوبەش بین لە مەلەفی ئەمنیدا لە مەلەفی نەوت و داراییدا، لە مەلەفی پەیوەندیەكانی دەرەوەدا .
ئاماژەی بەوەشكرد، هەرگیز نەمان وتووە و نامانەوێت بگەڕێینەوە سەردەمی پەنجا بە پەنجا بەڵام بەشداریمان لە كابینەی نوێی حكومەت پەیوەستە بەوەی هاوبەشێكی راستەقینە بین.
یەكێتی جیاوازی لەگەڵ پارتی هەیە
وتەبێژی یەكێتی بە روونی راگەیاند كە" ئێمە جیاوازیمان لەگەڵ باردەرانی پارتی هەیەو دەبێت ئەو جیاوازییانە چارەسەربكەین"
- پێداگری ئەكەین لەسەر لامەركەزیەتێكی راستەقینە، دەمانەوێت ئەو لامەركەزیەتە وردبكرێتەوەو بە پرۆژەیەكی هەمەلایەنە رێكبخرێت، دەبێت دەسەڵاتەكانی ئیداری و مالی دابەشبكرێت و شۆڕبكرێتەوە.
- ئەگەر پارتی بە جدی دەیەوێت بەشدار بین لە حكومەت و بڕیارداندا، ئەم پاشەكەوتەی هەڵگیراوەو بۆ ئەوەی بەردەوام بێت، ئەبێت حكومەتی هەرێم ئیلتیزام بكات بەو بودجەیەی لە عێراقدا هەیە تا ئەمە بەردەوام بێت و خەڵكی لە دڵە راوكێ نەبێت كە حكومەت نەوت دەنێرێت یان نا بەغداد موچە دەنێرێت یان نا.
پارتیش كێشەی ناوخۆیی هەیە
سەبارەت بە كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتی كە نێچیرڤان بارزانی رایگەیاندووە یەكێتی ناتوانێت پۆستەكانی یەكلا بكاتەوە بەهۆی كێشە ناوخۆییەكانیەوە وتەبێژی یەكێتی دەڵێت: نێچیرڤان بارزانی تا ئێستا سەرۆكی حكومەتی هەرێمە ئەوەندەی كێشە هەیە كە سەری نەپەرژێتە سەر ئێمە، كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتی وەك هەموو حزبێكی تر، كێشەی هەیە، هەرخۆی تەسویەكردنێكی بنەماڵەییانەی دابەشكردنی پۆستەكانی سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەت، بەو رێگایەی كەبینیتان، بەشێكە لە مقایەزیەك بۆ چارەسەركردنی كێشەیەكی حزبیانەو ناوخۆیی كە من نامەوێت زۆر لەسەری بڕۆم.
دەقی كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەی وتەبێژی یەكێتی