لەكۆی 10 جەنگە پێشبینیكراوەكە 6 جەنگیان رویداوە
2018-04-11 06:33:25
جەنگی گەورە لە ناوچەكەدا بەڕێوەیە
لێكەوتەكانی داعش و بارودۆخی ململانێی نێودەوڵەتی لە سوریا گەیشتوەتە لوتكە، ئەگەری بەریەككەوتنی زلهێزەكانی جیهان لە ئارادایە، چاوەڕوان دەكرێت سوریا ببێتە شوێنی خاڵیكردنەوەی ململانێی زلهێزەكان، ئەمریكا و فەرەنسا و بەریتانیاو ئیسرائیل و هاوپەیمانەكانی لەلایەك و روسیا و ئێران و توركیا لەلایەكی ترەوە، ئێستا جموجوڵی هێز وهەڕەشەی ئەمریكا لە سوریا و هۆشداری روسیا لەبەرامبەر هەڕەشەكانی ئەمریكا بارودۆخەكەی بەتەواوی ئاڵۆزکردووە، بەجۆرێك بەرپابوونی شەڕی گەورە لە ناوچەكەدا بوەتە شتێكی حەتمی و بەو پێیەی ئەمریكا دەیەوێت بەر بە هەژموونی ئێران و روسیا بگرێت لە ناوچەكەدا كە پێی وایە ئێران بە پڵپشتی روسیا دەستی گرتووە بەسەر عێراق و سوریا و لوبنان و یەمەن و بەحرەیندا و بەردەوام هەژمونی لە فراوانبوندایە.
پێشتر لە 7ی سێپتێمبەری 2016 رۆژنامەی واشنت پۆست باسی لە ئەگەری بەرپابوونی 10 جەنگ كردووە كە لە ئەنجامی شەری داعشەوە و لەدوای داعش هەڵدەگیرسێن كە بەشێكیان تا ئێستا رویانداوە و بەشێكیشیان لەئەگەری رودانیدان، ئەو 10 جەنگەی رۆژنامەی واشنتن بۆست ئاماژەی بۆ كردوون بریتین لە:.
1- شەڕی نێوان هێزە كوردییەكانی باكوری سوریا لەگەڵ هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا.
2- شەڕی توركیا دژی كوردەكانی سوریا
3- شەڕی نێوان هێزە كوردییەكانی باكوری سوریا و حكومەتی سوریا .
4- شەڕی نێوان ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دژی سوریا.
5- شەڕی توركیا دژی سوریا
6- شەڕی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق
7- كوردەكانی هەرێمی كوردستان و هێزە شیعەكانی عێراق
8- شەڕی كورد دژی كورد خۆی
9- شەڕی سوننە دژی شیعە یان كورد لە عێراق
10- شەڕی پاشماوەكانی داعش دژی هەموولایەك
لەو 10 شەرە پێشبینیكراون كە رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریكی لە سێپتێمبەری 2016 بڵاویكردەوە و پێشبینی هەڵگیرسانی دەكردن، تا ئێستا زۆرینەی پێشبینیەكان رویانداوە و هاتونەتە دی لەوانە:
1- شەڕی نێوان هێزە كوردییەكانی باكوری سوریا لەگەڵ هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا.
2- شەڕی توركیا دژی كوردەكانی سوریا
3- شەڕی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق
4- كوردەكانی هەرێمی كوردستان و هێزە شیعەكانی عێراق
5- شەڕی پاشماوەكانی داعش دژی هەموولایەك
6- شەڕی نێوان ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دژی سوریا
بۆیە ئەگەری لێدانی سوریا لە لایەن ئەمریكاوە نزیكبوەتەوە و لە ئان و ساتدایە، ئەمریكا ئێستا لەگەڵ ئیسرائیل لە هەوڵی لێدانی سوریادایە بەڵام بەدوای هاوپەیمانی زیاتردا دەگەڕێت بەتایبەتیش فەرەنسا و بەریتانیا، بەڵام ئەگەری بەهێز ئەوەیە كە ئەمریكا دەست لە سوریا بوەشێنێت.
رۆژنامەی واشنت لە 7ی سێپتێمبەری 2016