Draw Media

"هیچ فراكسیۆنێك پرۆژەی بۆ پێدانەوەی پاشەكەوتی موچە پێشكەشنەكردوە" 

"هیچ فراكسیۆنێك پرۆژەی بۆ پێدانەوەی پاشەكەوتی موچە پێشكەشنەكردوە" 

2019-03-11 06:59:36


درەو میدیا: 

مونا قاوەچی سكرتێری پەرلەمانی هەرێمی كوردستان دەڵێت" هۆكاری سەرەكی لادانی سیستمی پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم سەردانی "سەرۆك مەسعود بارزانی" بوو بۆ بەغداد ئەو كلیلی لادانی ئەو پاشەكەوتەیە، خەڵك بە لادانی ئەو پاشەكەوتە بەرهەمی یەكێك لەدەسكەوتەكانی سەردانی سەرۆك بارزانی بۆ بەغداد دەخوات، دەشڵێت" ئەوە ڕاست نیە دەسكەوتی هیچ حیزب و لایەنێك بێت بەڵكو جگە لە سەرۆك بارزانی كە هۆكاری سەرەكی بوو ئەو حیزبانەی ئێستا لەدەسەڵات و حكومەتن و ڕۆژی هەینی بەشداربوون لەكۆبونەوەكەی ئەنجومەنی وەزیران بەشداربوون لەلادانی پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەران نەك حیزبەكانی دەرەوەی حكومەت.

لە وتووێژێكدا لەگەڵ دەنگی ئەمریكا مونا قاوەچی سكرتێری پەرلەمانی هەرێمی كوردستان دەڵێت" پاش سەردانەكەی "سەرۆك بارزانی" بۆ بەغداد زانیمان كە گۆڕانكاری لە بژێوی خەڵك ڕودەدات ، بۆیە یەكێك لەبەرهەمەكانی سەردانەكەی سەرۆك مەسعود بارزانی بۆ بەغداد كە ئێستا خەڵك لێی دەخۆن بریتیە لەلادانی سیستمی پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ،ئەوەش بووە هۆی ئەوەی حكومەتی هەرێم بڕیارێكی وا گرنگ بدات سەبارەت بەلادانی سیستمی پاشەكەوتی موچە، چونكە پاش سەردانەكەی" سەرۆك مەسعود بارزانی" بۆ بەغداد پەیوەندییەكانی بەغداد و هەرێم بەرەو ئاسایی بونەوە چوون، هیوادارین بەرهەمەكانی تریش لەبارەی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم بەجێ بەجێ كردنی دەستور بێتە دی كە ئەوەش یەكێكە لەكێشە سەرەكیەكان."

سكرتێری پەرلەمانی هەرێمی كوردستان ڕەتیكردەوە كە ئەو حیزبانەی دەرەوەی ئێستای حكومەت هیچ ڕۆڵێكیان لەلادانی پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بوبێت و وتی" وەك وتم یەكێكە لەبەرهەمەكانی سەردانەكەی سەرۆك بارزانی بۆ بەغداد، پاشان ئەنجومەنی وەزیران بڕیارەكەی دا، واتە ئەو حیزبانەی ئێستا بە "فیعل"ی لەناو حكومەتدان بەشدارن لەحكومەت و لەو كۆبونەوەیەی ئەنجومەنی وەزیران بەشدارن لەبڕیاری لادانی پاشەكەوتی موچە، بەهیچ جۆرێك ڕاست نیە وە دوری-شە لەڕاستیەوە كە حیزبەكانی تر بەتایبەت ئەوانی ئێستا لەدەرەوەی حكومەتن و وەزیریان لە ناو ئەنجومەنی وەزیران نیە كە بەشداربوبێت لەكۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بەشدار بن لەو بڕیارە وە ناتوانن بیكەنە دەسكەوتی حیزبی ، بەڵام كلیلی سەرەكی سەرۆك بارزانی بوو كە سەردانی بەغدادی كرد لەگەڵ شاندەكەی."
سكرتێری پەرلەمانی هەرێمی كوردستان "مونا قاوەچی" ڕەتیكردەوە" هیچ پڕۆژە یاسایەك لەناو پەرلەمان ئامادەكرابێت یا باسكرابێت بۆ گەڕانەوەی پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەران ڕایگەیاند" تا ئێستا هیچ پڕۆژە یاسایەك نەهاتۆتە پەرلەمان یا هیچ فراكسیۆنێك پێشكەشی نەكردووە كە باس لەدانەوەی پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بكات بەڵام ڕەنگە ئەمە دوای پێكهێنانی لیژنە هەمیشەییەكان بێت چونكە ئەمە زیاتر كاری لیژنەكانی پەرلەمانە."

قاوەچی وتیشی" پێدانەوەی پاشەكەوتی موچەكانی فەرمانبەران دەبێت بەیاسا ڕێكبخرێت تا مافیان نەفەوتێت، وە بتوانرێت میكانیزمێك دیاری بكرێت تا قورسایی نەكەوێتە سەر كابینەی داهاتوو چونكە ئەو بڕە پارەیە "مەبلەغێكی"زۆرە، بۆیە پێویشتە بەیاسا ئەو "ئالیەتە" دیاریبكرێت."
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand