Draw Media

ئەندامێكی تری جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دەستیلەكاركێشایەوە 

ئەندامێكی تری جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دەستیلەكاركێشایەوە 

2019-02-25 20:44:31


درەو میدیا: 

لە راگەیەنراوێكدا رەمزی مەجید ئەندامی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لە دەستی لەكاركێشایەوە، لە دوای رێكەوتنی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستان لە 18/2/2019  ئەمە سێیەم ئەندامی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕانە كە دەستلەكار دەكێشێتەوە.
ئەو ئەندامەی جڤاتی گشتی لە راگەیەنراوەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە" بزوتنەوەی گۆڕان قراربوو چاونەترس بێ لە دەڕبڕینی هەڵوێستەكانی ، قراربو ئازابێ لە بەرگری لەمافەكانی خەڵك ، قراربو ڕاشكاوانە و خۆنەویستبێ لەگەڵ كۆی پڕۆژە سیاسیەكەی كە بە ڕێنوێنی خوالێخۆشبو ڕەوانشاد نەوشێروان موستەفا ئامادەكراو بوو، بەڵام بزوتنەوەی گۆڕان خەریكە بەو ڕێگا سیاسیە هەڵەیە بەرە و پوكانەوە دەچێت ، وە بەرە و خاڵی بونەوە دەچێت لە هەڵسوراو و ئەو ئەندامە دڵسۆزانەی كە یاوەر و دامەزرێنەری ئەم بزوتنەوەیە بوون"
دەقی راگەیەنراوەكە
بۆ ڕای گشتی
سڵاو
من (ڕەمزی مجید فەردە ) خاوەن دو برا شەهید ، وەك ئەندامی جڤاتی گشتی و پێشوتریش باژێڕوانی قەزای خەبات بووم ، دەسبەرداری خۆم لە ئەندامێتی جڤاتی گشتی و تەواوی بزوتنەوەی گۆڕانی ئێستا ڕادەگەیەنم 
نامهەوێ بێڕێزی بەرامبەر شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری نیشتیمان بکەم ،
من زیتر لە ١٠ ساڵە بەشدارو هاوكاری تەواوی ئەم بزوتنەوەیەم كردوە بە هەموو توانا مەعنەوی و توانا ماددیە كەمەی هەمبوو درێخیم نەكردوە ، بەرگەی هەمو ئازار و هێرشە ناحەقیەكانم گرتوە سڵیشم لە هیچ نەكردۆتەوە. بەڵام ئەمڕۆی گۆڕان نە دوێنێ و ئەوێ ڕۆژێی گۆڕانە نە هیچ پەیوەندیەكی ماوە بە ڕێبازی ڕەوانشاد نەوشێروان موستەفا ، 
بزوتنەوەی گۆڕان قراربوو چاونەترس بێ لە دەڕبڕینی هەڵوێستەكانی ، قراربو ئازابێ لە بەرگری لەمافەكانی خەڵك ، قراربو ڕاشكاوانە و خۆنەویستبێ لەگەڵ كۆی پڕۆژە سیاسیەكەی كە بە ڕێنوێنی خوالێخۆشبو
ڕەوانشاد نەوشێروان موستەفا ئامادەكراو بوو
بە كاری سەركی بزوتنەوەكەو هەوێنی گۆڕانكاری، قراربو ئازارەكانی بەردەم بزوتنەوەكە بەیەكەوە بەش بكەین و بەرژەوەندی كەسی وەلا بنێین ، لێ مەخابن گۆڕانی ئێستا جگە لە تیمێكی ئینتیهازی و هەڵپەرست و گروپێكی شێوە ئیخوانی دابڕاو لەتەواوی بنەماكانی بزوتنەوەكە هیچیتر نیە . 
بزوتنەوەی گۆڕان خەریکە بەو گروپە و ڕێگا سیاسیە هەڵەیە بەرە و پوکانەوە دەچێت ، وە بەرە و خاڵی بونەوە دەچێت لە هەڵسوراو و ئەو ئەندامە دڵسۆزانەی کە یاوەر و دامەزرێنەری 
ئەم بزوتنەوەیە بوون .
زۆر هۆكار هەن بەڵام گرنگترینیان دوو هۆكارن
كە گۆڕانی بەم ڕۆژە گەیاند
١- خانەی ڕاپەڕاندن بەرپرسیارو تاوانباری یەكەم و سەرەكیە بۆ ئەم دەرئەنجامە ، ئەم گروپە بەئەقڵێكی كلاسیك و دۆگما و لۆكاڵی بە هەمان ئەقڵیەتی كۆن مامەڵەیان لەگەڵ ڕەوشی گۆڕان كرد ، دەركەوت ئەمانە ئەسڵەن لە لوغز و شێوازی كاركردنی ئەم بزوتنەوە تێنەگەیشتون ، بە بەرنامەش تەواوی ئۆڕگانەكانی گۆڕانیان بە هەردو جڤاتەوەش غەرقی كەلتورو پەروەردەی دەستەڵات كردەوە .
٢- كوڕەكانی كاك نەوشێروانیش دوور لە دونیابینی باوكیان و بە هاندانی كۆمەڵێ خەڵكی هیچ نەدیو لەڕێگەی داگیكردنی میدیاو سەروەتو سامانی سیاسی مەعنەوی و ماددی کاک نەوشێروانەوە كەوتنە وێزەی ئەم بزوتنەوەیە ، لەكاتێكا کاک نەوشێروان بێبەریە لەهەمو ئەو هەڵپەڕستانە كەبەناوی ئەوەوە قسەدەكەن وە بێبەریە لەتەواوی لادانەكانی بزوتنەوەكە ، بێگومان خانەی ڕاپەڕاندن دەورو ڕۆڵی سەرەكی هەبوو لە بەكارهێنانی كوڕان و سەروەتی نەوشێروان مستەفا بۆ تەسفیەی حساباتی چاوچنۆكانە، 
بە داخەوە ڕەوش بەم حاڵە گەیی بۆیە چیتر شیاوی ئەوە نین پشتیوان بكرێن وە دڵنیا بن كە ئەوانەی وازدێنن هەر بەتەنها نین !
ئاشتکردنەوەی هاوڕێکانمان کە بە ژمارە نایەن
کە بەبێ گوێ دانە سەرنج و تێبینیەکانیان
زۆر لەو ڕێککەوتنە ڕێوی ئاسایە مەزنتر بوو .
کۆتا وشەم 
لە گشت وڵاتێکی دونیا ڕۆژێکی ماتەمی هەیە
بەرواری 17 ی شوبات وەک پیاڵەیێک ژەهر وابوو .
رمزی مجید فەردە
ئەندامی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان
25 / 2 / 2019


 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand