Draw Media

ئەردۆغان: بۆچونی روسیا لەبارەی عەفرینەوە زۆر هەڵەیە

ئەردۆغان: بۆچونی روسیا لەبارەی عەفرینەوە زۆر هەڵەیە

2018-04-10 12:47:18


رەجەب تەیب ئەردۆغان وەڵامی لێدوانێكی سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیای دایەوە سەبارەت بە شاری عەفرینی رۆژئاوای كوردستان و رایگەیاند بۆچونی لاڤرۆڤ دەربارەی عەفرین زۆر هەڵەیە.
ئەردۆغان لە وتەیەكیدا بۆ پەرلەمانتارانی پارتەكەی وتی" ئێمە باش دەزانین عەفرین رادەستی كێ‌ دەكەین، كەكاتی خۆی هات عەفرین ئەو كاتە عەفرین رادەستی خەڵكەكەی دەكەن و ئەوە ئێمەین وادەی رادەستكردنی عەفرین دیاریدەكەین نەك لاڤرۆڤ."
دوێنێ وەزیری دەرەوەی روسیا لە لێدوانێكدا وتی:" ئاسانترین رێگە بۆ ئاساییكردنەوەی بارودۆخ لە عەفرین ئەوەیە توركیا ئەو شارە رادەستی حكومەتی سوریا بكات و جەختیشیكردەوە كە پێویستە دوای كۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتون توركیا عەفرین رادەستبكات."
رۆژی 20ی كانونی دووەمی رابردوو سوپای توركیا بە هاوكاری ژمارەیەك لە گروپە چەكدارەكانی سوریا هەڵمەتێكی سەربازی بۆسەر عەفرین دەستپێكرد بەناوی "ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتون"، شەرڤانانی كورد (57) رۆژ بەرەنگارییان كرد، رۆژی 18ی ئازار سوپای توركیا چووە ناو عەفرین و بەوهۆیەوە شەپۆلێكی گەورەی ئاوارەبوون رویدا.


 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand