Draw Media

عادل عەبدولمەهدی: رێگە بە گۆڕینی دۆخی ئێستای كەركوك نادەین

عادل عەبدولمەهدی: رێگە بە گۆڕینی دۆخی ئێستای كەركوك نادەین

2019-02-13 13:34:40


( درەو میدیا):
عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت: رێگە بە گۆڕینی دۆخی ئێستای كەركوك نادات و جەختیشدەكاتەوە دۆسیەی ئەمنیی كەركوك جگە لە هێزەكانی حكومەتی فیدراڵی رادەستی هیچ هێزێك ناكات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، خالید مەفرەجی، پەرلەمانتاری عەرەبی كەركوك بە یاوەری ئەرشەد ساڵحی پەرلەمانتاری توركمان و سەرۆكی بەرەی توركمانی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوونەوە.
دوای كۆبوونەوەكە مەفرەجی لە پۆستێكیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی:"لە كۆبوونەوەماندا كەمێك پێش ئێستا لەگەڵ سەرۆك وەزیران عادل عەبدولمەهدی "جەختیكردەوە لەسەر ناڕاستی هەموو ئەو هەواڵانەی كە ئاماژە بەوەدەدەن هێزێكی هاوبەشی سوپای عێراق و پێشمەرگە لە كەركوك پێكدەهێنرێت و رایگەیاند رێگە بە گۆڕینی دۆخی ئێستای پارێزگاكە نادات و روونیشیكردەوە هیچ هێزێك جگە لە هێزەكانی حكومەتی فیدراڵی دۆسیەیە ئەمنی كەركوكیان رادەستناكرێت".
ئەم واتەی مەفرەجی لە كاتێكدایە چەند رۆژێكە باس لە گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە دەكرێت بۆ پارێزگای كەركوك و ناوچەكانی مادەی 140 كە لە 16ی ئۆكتۆبەرەوە پێشمەرگە پاشەكشێی لێكرد.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand