Draw Media

كۆمسیۆنی هەڵوەشاندنەوەی حزبەكەی بەرهەم ساڵحی پەسەندكرد

كۆمسیۆنی هەڵوەشاندنەوەی حزبەكەی بەرهەم ساڵحی پەسەندكرد

2019-02-12 14:47:04


 ( درەو میدیا):
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە هەڵوەشاندنەوەی "هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەریی" پەسەندكرد.
رزگار محێدین، جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: ئەنجومەنی كۆمسیاران ئەمڕۆ هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەریی پەسەندكرد لەسەر داوایەك كە لەلایەن ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ئەو حزبەوە پێشكەشكرابوو".
رونیشیكردەوە ئەنجومەنی كۆمسیاران بە گوێرەی مادەی 31ی یاسای حزب و رێكخراوە سیاسییەكانی ژمارە 36ی ساڵی 2015 هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانی پەسەندكردووەو لە دەقەكەیدا هاتووە هەموو حزبێكی سیاسی بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی حزبەكە دەتوانێت خۆی هەڵبوەشێنێتەوە.
ئەمە لە كاتێكدایە كە بەشێك لە ئەندامانی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری حزبێكی نوێیان درووست كرد بەناوی( هاوپەیمانی نیشتیمانی) و ئارام قادر سەرۆكی حزبەكەیە.
هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری لەلایەن بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری ئێستای عێراقەوە دامەزرێنرا و لە هەڵبژاردنی 12ی ئایاری پەرلەمانی عێراقدا بە لیستێكی سەربەخۆ بەشداریكرد ودوو كورسی بەدەستهێنا، بەڵام دواتر بەرهەم ساڵح سەرۆكی هاوپەیمانێتییەكە گەڕایەوە ناو یەكێتی و بووە سەرۆك كۆماری عێراق و پلەكەی خۆی جێگری دووەمی سكرتێری یەكێتی بەدەستهێنایەوە.
ئەمە 
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand