Draw Media

سوپای ئەمریكا كۆتایی مانگی نیسان لە سوریا پاشەكشێ دەكات

سوپای ئەمریكا كۆتایی مانگی نیسان لە سوریا پاشەكشێ دەكات

2019-02-08 16:15:55


( درەو میدیا):
سوپای ئەمریكا كۆتایی مانگی نیسانی داهاتوو بە تەواوەتی لە سوریا پاشەكشێ دەكات، ئەوەش بە گوێرەی چەند بەرپرسێكی ئێستا و پێشووی سوپای ئەمریكا كە قسەیان بۆ رۆژنامەی " وۆڵ ستریت جۆرناڵ" كردووە.
ئەو بەرپرسانە ئاشكراشیانكردەووە كە تا ناوەڕاستی مانگی ئازار بەشێكی زۆری سوپای ئەمریكا لە سوریا پاشەكشێ دەكات و كۆتایی مانگی نیسان پرۆسەكە بە تەواوەتی كۆتایی دێت.
هاوكات بەرپرسێكی ئەمریكی لە رێگەی تەلەفۆنەوە بە ئاژانسی " رۆیتەرز"ی راگەیاند پاشەكشێی سوپای ئەمریكا لە سوریا بنكەی " تەنەف" یش دەگرێتەوە كە خاڵی سنوریی بەیەكگەیشتنی سوریا و عێراق و ئوردنە.
لایخۆشیەوە بەرپرسێكی توركیا رایگەیاند ئەمریكا هیچ زانیارییەكی دەربارەی كاتی كۆتاییهاتنی كشانەوەی سوپای ئەمریكا لە سوریا نەداوەتە ئەنكەرە.
بەرپرسێكی هێزەكانی سوریای دیموكراتیش لە لێدوانێكیدا بۆ رۆیتەرز وتی:" ئەوەی دەیزتنین هەتائێستا هیچ پاشەكشێییەك نەبووە، دۆخەكە لەسەر زەویی وەك خۆی وایە، هیچ گفتوگۆیەك بۆ دیاریكردنی وادەیەك یان سەقفێكی زەممەنی بۆ كشانەوەكە لە ئارادا نیە".


 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand