چاوپێكەوتن لەگەڵ تەیمور ئەلیاسی
2018-04-10 06:52:06
چاوپێكەوتنی / نیاز عه‌بدوڵڵا
له مانگی مارسی 2018 له دانیشتنی تایبه‌ت به ره‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ له كۆماری ئیسلامی ئێران، به كۆی 21 ده‌نگی به‌ڵێ و 7 ده‌نگی نه‌خێر و 19 ده‌نگی بێلایه‌ن شورای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئێران-ی به مامه‌ڵه‌ی خراپی ره‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ مه‌حكوم كرد و داوا له‌و وڵاته كرا ده‌ست له ئه‌نجامدانی تاوان و پێشێلكاری مافه‌كانی مرۆڤ هه‌ڵبگرێت و رێز له پێكهاته ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بگرێت. بۆیه دره‌و میدیا له باره‌ی ره‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان گفتوگۆیه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ ته‌یموور ئه‌لیاسی نوێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران له جنێڤ له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجامدا.
دره‌و: له دوای رووداوی خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی رابردووی ئێران، ریژه‌ی ده‌ستگیركردنی چالاكوانان چه‌ند زیادیان كردووه؟
ته‌یموور ئه‌لیاسی: 1949هاوو‌ڵاتی كورد به‌ند كراون له نێویاندا ١٢٨ كه‌س به تاوانی بوونی مه‌ترسی له سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و دژایه‌تی كردنی خودا به سزای زیندانیكردنی هه‌تایی و سزای له سێداره حوكم دراون، له‌وانه سابر شێخ ساڵح كه خوێندكارێكی كورده و دیاكۆ ره‌سوڵی سزای له سێداره‌دانیان به سه‌ردا سه‌پێندراوه.
دوای خۆپیشاندانه‌كانی كۆتایی مانگی دیسامبه‌ر ٤٢٨ هاوڵاتی كورد ده‌ستبه‌سه‌ر كران و ١٤ به‌ندكراویان سزای تووندیان به سه‌ردا سپێنرا كه ماوه‌كه‌ی له یه‌ك ساڵ تا ده ساڵ بوو، هه‌موویان به تاوانی مه‌ترسی له سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی سزا دران. هه‌روه‌ها شه‌ش زیندانی كورد به ناوه‌كانی ساروو قاره‌مانی خه‌ڵكی سنه، خالد قه‌سه‌ری خه‌ڵكی كرماشان، غولامڕه‌زا محه‌مه‌دی خه‌ڵكی كرماشان، حوسێن قادری خه‌ڵكی سنه، كه‌یانووش زه‌ید خه‌ڵكی سنه، ئارام موعه‌زی خه‌ڵكی سنه له‌ناو زیندانه‌كان له ژێر ئه‌شكه‌نجه گیانیان له ده‌ست دا. ته‌نیا له پارێزگای كرماشان ٣٠٠ كه‌س گیران، به پێی راپۆرتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش سه‌باره‌ت به ره‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران نیوه‌ی زیندانیانی سیاسی ئێران كوردن.
له كۆی ئه‌و ده‌ستگیركراوانه ٧٤ زیندانی كورد له سێداره‌دران و به به‌راورد له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێران، كورد پشكی یه‌كه‌می هه‌یه له ئیعدام، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كه‌مته‌رین به‌شداری سیاسی هه‌یه له ئاستی كوردستان و وڵات.
دره‌و: له‌ناو ئه‌و دۆخه سیاسییه خراپه‌دا ژنان دۆخیان چۆنه له رووی كۆمه‌ڵایه‌تی و ژیانه‌وه؟
ته‌یموور ئه‌لیاسی: له‌م ساڵی 2017 دا ٥٨ حاڵه‌تی خۆكوشتنمان تۆمار كردووه، كه ته‌نیا دوو كه‌سیان نه مردوون.له‌و ژماره قوربانییه ١٥ كچیان ته‌مه‌نیان له خوار ١٨ ساڵ بووه، ٢٥ كه‌سیان مێردیان كردبوو و ٢٩ كه‌سیان سه‌ڵت بوون و ٤ كچیان خوێندكار، كه‌سێكیان خوێندكاری زانكۆ و یه‌كێكی تریان دكتۆر و دوو كه‌سی دیكه‌یان داكۆكیكاری مافه‌كانی مرۆڤ و مافه‌كانی ژنان بوون.
له‌و ٥٨ ژنه ٢٠ كه‌سیان خۆیان كوشتووه به خۆهه‌ڵواسین و خۆله‌سێداره‌دان خۆ هاوێشتن، ١٥ كه‌سیان خۆیان سووتاندبوو، دوو كه‌سیان له شاخ خۆیان فڕێدابووه خوار، دوو له رووبار، ٣ به گوله خۆیان كوشتبوو، ٨ به ده‌رمان، یه‌كێكیان به ئه‌سید خۆ ژه‌هراوی كردبوو، كه‌سێكیشیان له به‌رچاوی خه‌ڵك خۆی كوشتبوو ٦ كه‌سی دیكه‌ش شێوه‌ی كوشتنه‌كه‌یان روون نه‌بوو.
له ماوه‌ی 8 ساڵ دا ئێران زیاتر له 20 ملیۆن مینی كه‌سی له چوار ملیۆن و 200 هێكتار خاكی كوردستانی رۆژهه‌ڵات چاندووه، به جۆرێك كه هه‌ر هاوڵاتییه‌كی كورد دوو مینی چێندراوی به‌رده‌كه‌وێ
دره‌و: مه‌ترسییه‌كان چۆن به‌رده‌وامییان هه‌یه بۆسه‌ر كۆڵبه‌ره‌كان كه له ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان عێراق و ئێران كارده‌كه‌ن؟
ته‌یموور ئه‌لیاسی: له ساڵی 2017 دا ٢١٢ كۆڵبه‌ر بوونه‌ته قوربانی ته‌قه‌ی كوێرانه‌ی هێزه سنووریه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران. به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵه‌كانی رابردوو رێژه‌ی كوشتنی كۆڵبه‌ران دوو قات زیادی كردووه.
دره‌و: مه‌ترسییه‌كانی مین چاندن چۆن به‌رده‌وامییان هه‌یه و ئه‌و رێژه‌یه گه‌یشتۆته چه‌ند؟
ته‌یموور ئه‌لیاسی: به ته‌نیا له ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا ١٣ هاوڵاتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین گیانیان له ده‌ست داوه و ٣٠ كه‌سی دیكه‌ش به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین برینداربوونه، له نێو ئه‌وكه‌سانه دوو گه‌نجی مێرد منداڵی ته‌مه‌ن ١٣ و ١٥ ساڵ هه‌یه. به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له ماوه‌ی شه‌ڕی 8 ساڵه‌ی له‌گه‌ڵ عێراق و شه‌ڕه‌كانی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پیشمه‌رگه‌ی رۆژهه‌ڵات، ئێران زیاتر له 20 ملیۆن مینی كه‌سی واتا دژه مرۆڤی به ته‌نیا له چوار ملیۆن و 200 هێكتار خاكی كوردستانی رۆژهه‌ڵات چاندووه، به جۆرێك كه هه‌ر هاوڵاتییه‌كی كورد دوو مینی چێندراوی به‌رده‌كه‌وێ و هه‌ر هاووڵاتییه‌ك به دوو مین به ئامانج كراوه.
شارێكی وه‌ك كرماشان پله‌ی یه‌كه‌می هه‌یه له بێكاری و به پێی ئاماره‌كانی بانكی ناوه‌ندی ئێران رێژه‌ی بێكاری له كرماشان له سه‌رووی 55%ه.
دره‌و: له ناو كۆی ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ، هه‌لی كار چه‌ند ده‌سته‌به‌ره بۆ هاووڵاتیانی كورد؟
ته‌یموور ئه‌لیاسی: سه‌ره‌ڕای ده‌وڵه‌مه‌ند بوونی خاك و زه‌مینه‌ی كاركردن له كوردستان به‌ڵام كه‌مته‌رین بودجه‌ی وڵاتی بۆ ته‌رخان كراوه. ته‌نانه‌ت هێشتا كۆماری ئیسلامی رێگا به دیاری كردنی پارێزگارێكی كورد نادات، بۆ نموونه ٩٥% فه‌رمانبه‌رانی كۆمپانیاكانی گاز و نه‌وتی ئیلام له ده‌روه‌ی ئیلام-ه‌وه هێندراون. شارێكی وه‌ك كرماشان پله‌ی یه‌كه‌می هه‌یه له بێكاری و به پێی ئاماره‌كانی بانكی ناوه‌ندی ئێران رێژه‌ی بێكاری له كرماشان له سه‌رووی 55%ه.