سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

سەرۆك كۆماری عێراق: هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق ئەركیان دیاریكراوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 4 شوبات 2019

سەرۆك كۆماری عێراق: هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق ئەركیان دیاریكراوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

( درەو میدیا):
بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق رایدەگەیەنێت كە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، مۆڵەتی لە عێراق وەرنەگرتووە تا هێزەكانی ئەمریكا لەسەر خاكی عێراق چاودێری ئێران بكەن.
بەرهەم ساڵح لە وتەیەكیدا كۆڕبەندی بەغدا وتیشی:" هێزەكانی ئەمریكا بە گوێرەی رێككەوتنێكی نێوان هەردوو وڵات لە عێراقن و ئەركیان لە بواری نەهێشتنی تیرۆردا دیاریكراوە و پێویستە لەسەریان پابەندی بن".
سەرۆك كۆماری عێراق جەختیشیكردەوە, بەرژەوەندی بنەڕەتی عێراق لەوەدایە, پەیوەندی باشی لەگەڵ ئێران و وڵاتانی تری دراوسێیدا هەبێت.
رۆژی یەكشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی " CBS" ی ئەمریكیدا رایگەیاند مانەوەی هێزەكانەی ئەمریكا لە عێراق گرنگە بۆئەوەی واشنتۆن بتوانێت لە نزیكەوە چاودێری ئێران بكات.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 6 کاتژمێر

پۆستی سەرۆک وەزیران لە مێژووی عێراقدا

null
پێش 13 کاتژمێر

مەزڵوم عەبدی: ترەمپ لەبارەی پێدانی چەك بە كورد چەواشەكراوە

null
١٣ ئایار ٢٠٢٦

هەشت كابینە لە دوای روخانی سەدامەوە