دەمیرتاش بۆ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی كاندید دەكرێت
2019-02-02 12:23:51
( درەو میدیا):
سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان " هەدەپە" بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی كاندید دەكرێت.
تۆماس هامربێرگ، پەرلەمانتاری پارتی سۆسیال دیموكراتی سوید، دەمیرتاشی بۆ وەرگرتنی ئەو خەڵاتە پێشنیازكردووە.
تۆماس هامربێرگ لە نەماكەیدا بۆ كاندیدكردن دەمیرتاش نوسیویەتی:" لەماوەی 12ی ساڵی رابردوودا دەمیرتاش ژیانی خۆی بۆ خەباتكردن لە پێناوی بەدیهێنانی ئاشتی لە نێوان كورد و توركدا لە توركیاو مافی كەمایەتییەكانو مافی ژنان تەرخانكردووە و رۆڵێكی زیندووی بە دیموكراتیەت بەخشیوە لە توركیا.
دەمیرتاش دژایەتی دەسەڵاتخوازیی و ململانێكی تایەفی كردووە لەو شوێنەی كە سیستمی دادپەروەریی ئامادەگی نیە، هەروەها داوای مافە بنەڕەتییەكانی مرۆڤی كردووە بۆ ئازادی رادەربڕین و بۆئەوەی گەلی توركیا لە ئاشتیدا و لە كۆمەڵگەیەكی سەقامگیری هەمیشەییدا بژین.
دەمیرتاش ئازایانە لە كارەكەیدا خەباتی دەكرد لە پێناوی چارەسەری ئاشتیانەی پرسی كورد، سەرەڕای ئەوەی ئێستا لە زینداندایە بەڵام بەبیرمان دەهێنێـەوە كە ململانێ لە پێناوی ئاشتیدا زۆر لە قەیرانەكانی ئێستا بە بایەخ ترە، لەبەرئەم هۆكارانە من سەلاحەدین دەمیرتاش وەك كاندیدێك بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2019 پێشكەشدەكەم".\
تۆماس هامربێرگ، پەرلەمانتاری پارتی سۆسیال دیموكراتی سوید