ئەنجومەنی سیاسی هاوپەیمانی نیشتیمانی هەڵبژێردرا
2019-02-01 16:10:57
(درەو میدیا):
لە كۆبوونەوەیەكی فراوانی هاوپەیمانی نیشتمانییدا كە ئەمڕۆ لە سلێمانی بەڕێوەچوو، ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی هاوپەیمانییەكە هەڵبژێردران.
عوسمان گوڵپی وتەبێژی هاوپەیمانی نیشتمانی بە "درەو میدیا"ی راگەیاند: لە دەنگدانەكەدا زیاتر لە 239 هاودید بەشداربوون و دەنگیان بە ٢١ كاندید دا بۆ ئەوەی نۆیان هەڵبژێرن بۆ ئەندامیەتی ئەنجومەنی سیاسی هاوپەیمانی.
لە هەڵبژاردنەكەدا ئەمانە وەكو ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی هاوپەیمانی هەڵبژێردران:
سه‌رگوڵ ره‌زا حه‌سه‌ن قه‌ره‌داغی 191 ده‌نگ
كاروان حەمەساڵح 173 ده‌نگ
خه‌تاب عومه‌ر 172 ده‌نگ
شۆخان ڕه‌زا 163 ده‌نگ
محه‌مه‌د عه‌بدوڵا 147 ده‌نگ
موئمین یاسین زه‌ڵمی 142 ده‌نگ
عوسمان گوڵپی 140 ده‌نگ
ئومێد حه‌مه ره‌شید جاف 135 ده‌نگ
ڤالانتینا عه‌بدولڕه‌حمان 86 ده‌نگ
عوسمان گوڵپی ئاماژەی بەوەشكرد " ئەنجومەنی سیاسی هاوپەیمانی بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی حزب دوو ئەركی سەرەكی خراوەتە سەرشان كە بریتییە لە دروستكردنی پەیوەندی ناوخۆیی و دیپلۆماسییە لەگەڵ دابینكردنی سەرچااوەی داهات بۆ حزب"
هاوپەیمانی نۆ دامەزراوە و حەوت دەڤەر و چەند بازنەیەك و سێ ئەنجومەنی هەیە: (ئەنجومەنی نوێنەران، ئەنجومەنی جێبەجێكردن، ئەنجومەنی سیاسی ) و دەسەڵاتەكانی ناو حزبەكە بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆ دابەشكراون بەسەر ئۆرگانەكاندا.