دوای هێلانەی شەمشەكوێرە راوی دووپشك لە هەرێم دەستیپێكرد
2018-04-09 20:13:13
بڵاوبونەوە پروپاگەندەی كڕینی دووپشك لەلایەن بازرگاكانی ئێرانەوە بە 2500 دۆلار بۆ هەر 100 دووپشكێك ماوەی دوو هەفتەیە خەڵكی دەڤەری پشدەر و رانیەی سەرقاڵی راوی دووپشك كردووە.
دانیشتوانی ناوچەكە باس لەوەدەكەن كە دەیان گەنج و لاو بۆ چەندین كاتژمێر بە چیاو دۆڵەكانی ناوچەكەدا دەگەڕێن تا دووپشك راو بكەن و بە بازرگانە ئێرانییەكانی بفرۆشن و دەڵێن ژەهری ئەم جۆرە لە دووپشك بۆ چارەسەری چەندین نەخۆشی بەكاردەهێنرێت و چەندین دەرمانی لێ دروست دەكرێت.
خورشید سامی ( 49 ساڵ ) خەڵكی گوندێكی ناوچەی پشدەرە لە لێدوانێكدیا بۆ سایتی " العربی الجدید" وتی " ماوەی دوو هەفتەیە خەڵك لێرە دووپشك كۆدەكەنەوە، بەڵام تائێستا هیچ بازرگانێكی ئێرانی نەهاتووە بۆ كڕینی."
بڵاوبونەوە پروپاگەندەی كڕینی دووپشك لەلایەن بازرگاكانی ئێرانەوە بە 2500 دۆلار بۆ هەر 100 دووپشكێك ماوەی دوو هەفتەیە خەڵكی دەڤەری پشدەر و رانیەی سەرقاڵی راوی دووپشك كردووە
خورشید رونیشیكردەوە خراپی دۆخی ئابوری خەڵكی ناوچەكەی والێكردووە بەدوای هەموو سەرچاوەیەكدا بۆ پەیداكردنی بژێویان بڕۆن و " سەدان دووپشك لە قەفەسی گەورەدا كۆكراونەتەوە چاوەڕوانی هاتنی بازرگانی ئێرانی دەكەن."
بەوتەی خورشید " دوو ساڵ لەمەوبەر چەند بازرگانێكی توركیا هاتونەتە ناوچەكە و بڕێكی زۆر " هێلكەی پەرەسێلكە" یان كڕیوە و وتویانە كە بۆ زیاتكردنی توانی سێكسی بەكاردەهێنرێت و خەڵكی ناوچەكە هەرچی هێلكەی ناو هێلانە پەڕەسێلكەكانی چیاكان بوو كۆیانكردەوە و ئێستاش هەڵمەتی لەناوبردنی دووپشك دەستیپێكردووە، هەرچەندە ئەم جۆرە لە دووپشك زیانبەخش نییە و خەڵك لە خشۆكەكان و مێروو دەپارێزێت."
خورشید: " دوو ساڵ لەمەوبەر چەند بازرگانێكی توركیا هاتونەتە ناوچەكە و بڕێكی زۆر " هێلكەی پەرەسێلكە" یان كڕیوە و وتویانە كە بۆ زیاتكردنی توانی سێكسی بەكاردەهێنرێت"
ژینگەی هەرێمی كوردستان ژینگەیەكی هەمەجۆرەو تایبەتە و چەند ساڵێكە یاسای توند بۆ راوكردن لە دارستان و ناوچە شاخاوییەكاندا دەركراوە و جەبار ئادەم وتەبێژی پۆلیسی ژینگە و دارستانی راپەڕین رایگەیاند چیرۆكی كڕینی دووپشك بە ئامانجی زیانگەیاندن بە ژینگەی هەرێم دروستكراوە وەك دەنگۆی كڕین و فرۆشتنی هێلانەی شەمشەمەكوێرە كە لە ماوەی رابردوودا بەربڵاوبوو و وایكرد خەڵكی بۆ دۆزینەوەی روو لە چیاكان بكەن.
هاوكات محەمەد فازیل لێپرسراوی راگەیاندنی ئاسایش رایگەیاند زانیارییان هەیە لەسەر دەنگۆی بازرگانی دووپشك، بەڵام تائێستا هیچ كەسێك بەهۆیەوە دەستگیرنەكراوە.
وەرگێڕان و ئامادەكردنی : نامیق رەسوڵ