Draw Media

ژمارەیەكی لە دەستگیركراوانی دهۆك و شیلادزێ مانیان لەخواردن گرتووە 

ژمارەیەكی لە دەستگیركراوانی دهۆك و شیلادزێ مانیان لەخواردن گرتووە 

2019-01-30 18:11:19


درەو میدیا
بەپێی زانیارییەكانی   درەو میدیای  دەزگا ئەمنیەكان بۆ هێوركردنەوەی شەقام و میدیا ژمارەیەك لە دەستگركراوەكانی شیلادزێ و دهۆكیان ئازادكردووە  بەڵام تا ئێستا زیاتر لە 30 گەنجی شیلادزێ و شێروان شێروانی و هاوڕێكانی ئازاد نەكراون.
 سەرچاوەیەك ناوی بەشێك لە دەستگیركراوەكانی بۆ درەو میدیا ئاشكرا كرد كە تا ئێستا ئازاد نەكراون و لە زینداندان ( فیزی رەمەزان ریكانی، نزار سیتەی ریكانی، سەفر شاجی ریكانی، یوسف بیدەی ریكانی، نیجیرڤان بەدیع ریكانی،  فەلاح رێكانی، زێدان رێكانی، خالد بانسری، ئەمین ئورەماری، ئەركان هیتیتی، محەمەد رێكانی، شوكری محەمەد صدیق، بیزەلی ریكانی... ) 
هاوكات بەپێی زانیاریەكان هەریەك لە شێروان شێروانی و بەدەل رێكانی وەك دوو چالاكی مەدەنی لە ناوچەكەدا بەهۆی ئازادنەكردنیان لەگەڵ ژمارەیەك زیندانی تر مانگرتنیان لە خواردن راگەیاندووە. 
لە ئێستاشدا ژمارەیەكی زۆری هێزی سەربازی ( كە پێكهاتوون لە هێزەكانی زێرەڤانی و فەرماندەیی دهۆك و فەرماندەیی بارزان) هێنراونەتە ناوچەكەو هاوڵاتیانی ئەو ناوچەیەی نیگەرانكردووە 
لە گومەڵگای سێریی سەر بە شێلادزێ، خوپێشاندەران و خانەوادەی قوربانیانی بوردومانەكانی توركیا هێرشیان كردە سەر بنكەیەكی سوپای توركیا و سوتاندیان و جگە لە بریندار بوونی چەند خۆپیشاندەرێك ( حسێن رێكانی) تەمەن  13 ساڵ بە گوللەی جەندرمەكانی توركیا شەهید كرا، كە ئەمەش ناڕەزایی زۆری بەدوای خۆیدا هێناو رۆژی دواتر ژمارەیەك چالاكی مەدەنی ویستیان گردبونەوەیەك لە شاری دهۆك ئەنجامبدەن بەڵام زۆربەیان لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركران. 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand