Draw Media

دهۆك: ئەندامێكی جڤاتی نیشتیمانی و دەیان هەڵسوڕاوی گۆڕان دەستگیركران

دهۆك: ئەندامێكی جڤاتی نیشتیمانی و دەیان هەڵسوڕاوی گۆڕان دەستگیركران

2019-01-28 14:31:00


درەو میدیا: 

لەدوای روداوەكانی شیلادزێوە هێزە ئەمنیەكانی پارێزگای دهۆك دەیان چالاكوان و رۆژنامەنووسیان دەستگیركردووە.
ئێوارەی ئەمڕۆ ژمارەیەك هەڵسوڕاوی گۆڕان چاكوان و رۆژنامەنووس دەستگیركراون لەناو دەستگیركراوەكاندا حاجی رێكانی ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان هەیە، لەگەڵ ئەیهان سەعید ئەندامی ژووری پەیوەندیە سیاسیەكانی بزوتنەوەی  گۆڕان و هەریەك لە كاوار حەسەن و زێرەڤان رێكانی و عوسمان چۆمانی.
هەر ئەمرۆ ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی و چالاكوانان تاكور زەردەشتی و ڕێكار ڕەشید، لەڕێگای ئاكرێ- دهۆك و لە بازگەی چونەژورەوەی شاری دهۆك لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیركراون، بە گشتی زیاتر لە 20 چالاكوان و رۆژنامەنووس و هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان دەستگیركران. 
دوێنیش تەواوی تیمەكانی كەناڵی ئێن ئاڕتی دەستگیركران و دواتر ئازادكران و ئۆفیسی كەناڵەش لە دهۆك داخرا. 

هاوكات لەكاتی گردبونەوەیەكدا كە بۆ پشتیوانی خۆپیشاندانەكەی شیلادزێ رێكخرابو لە دهۆك پەیامنێرێكی كەناڵی ئاسمانی گەلی كوردستان و وێنەگرەكەی و پێشكەشكارێكی كەناڵی بادینان سات و تیمێكی كەناڵی پەیام كە بۆ روماڵكردنی گردبوونەوەكە چونەتە شوێنەكە، دەستگیركراون.

ناوی تەواوی دەستگیركراوان 

۱ - حـاجی رێکانی / ئەندامێ جڤاتا نیشتیمانی یا گوران
۲ - ئەیهان سعید عمر / روژنامەڤان
۳- کاوار حسن علی / روژنامەڤان و چالاکڤان 
٤ - شێروان شێروانی / روژنامەڤان
٥ - دلوڤان زێباری / روژنامەڤان و چالاکڤان
٦ - شەعبان بەرواری / چالاکڤان
۷ - مەلا ئەمین / چالاکڤان
٨ - بلبل عبداللە / روژنامەڤان 
۹ - نێچیرڤان بەرواری / روژنامەڤان
۱۰ - کاروان صادق / روژنامەڤان 
۱۱ - تاکوور زەردەشتی / چالاکڤان 
۱۲ - رێکان رشید / چالاکڤان
۱۳- خالد جعفر / چالاکڤان 
۱٤- چیا بێلیزانی / روژنامەڤان
۱٥ - ئەیاز کەرەم / روژنامەڤان
۱٦ - دلشاد گوهــەرزی / چالاکڤان 
۱۷ - محمد مشیر / چالاکڤان
۱٨ - زێرەڤان الدین ادم / چالاکڤان
۱۹ - ولید عبدول / چالاکڤان
۲۰- عثمان حمد احمد / چالاکڤان 
۲۱- عبدالرحمن شکری عبدالرحمن / چالاکڤان
۲۲- گوهدار زێباری / چالاکـڤان
۲۳ - بدل برواری / ماموستا و چالاکڤان 
۲٤ - مێهڤان سعید عمر / ماموستاو چالاکڤان
۲٥-ئەیاز کەرەم/ چالاکڤان
۲٦-محمد مشیر/ ماموستا

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand