Draw Media

ئامانج هەورامی بۆماوەی 8 رۆژ لە زیندادا دەبێت

ئامانج هەورامی بۆماوەی 8 رۆژ لە زیندادا دەبێت

2019-01-28 13:41:49


 (درەو میدیا):
ئامانج هەورامی ئەو گەنجەی كە لێدوانەكەی لەسەر دزینی قەل و قاز كاردانەوەی زۆری لێكەوتەوە لەلایەن ئەنجومەنی سەربازییەوە بۆ ماوەی 8 رۆژ ( تەوقیف) راگیراوە.
ئامانج هەورامی خەڵكی تەوێڵەیەو لە سلێمانی دادەنیشێت و پاسەوانی یەكێك لە بەرپرسەكانی گۆڕانە و لەگەڵ هێزی پاسەوانی گردی زەرگەتەدا موچە وەردەگرێت.
ئامانج هەورامی دوای لێدوانێكی لەسەر دزینی قەل و قاز، ناڕەزایی پێشمەرگە دێرینەكانی لێكەوتەوە، لەلایەن پۆلیسی بەرگری فریاكەوتنەوە بانگهێشتكراوە كە خۆی میلاكی ئەوانە، لەوێوە رادەستی ئەنجومەنی سەربازی كراوە.
دیاری ئەنوەر پەرلەمانتاری فراكسیۆنی نەوەی نوێ كە ئەمڕۆ لە زیندان سەردانی ئامانج هەورامی كردووە بە "درەو میدیا"ی راگەیاند:" ئامانج هەورامی لە زیندانی گرتن و گواستنەوەیە لە هێزەكانی 70 لە سلێمانی و بە گوێرەی مادەی 12 یاسای سەربازیی، ئەنجومەنی سەربازی بڕیاریان داوە 8 رۆژ تەوقیف بكرێت".
دیاری ئەنوەر ئاماژەی بەوەشدا، ئەو بڕیارە نایاساییە دەبێت دادوەری سەربازیی بڕیارەكە دەربكات نەك ئەنجومەنی سەربازی. 
سەبارەت بە هەڵوێستی ئامانج هەورامی، ئەو پەرلەمانتارەی نەوەی نوێ‌، باسی لەوەشكرد كە ئامانج خاوەنی ورەو ئیرادەیەكی بەهێزەو ئەوان ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ پشتیوان و هەر پێویستییەكی یاسایی و گرتنی پارێزەر بۆی.  
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand