سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

لیستەكەی عەبادی بەرەو كوردستان دەكشێت

بڵاوکراوەتەوە لە : 9 نیسان 2018

لیستەكەی عەبادی بەرەو كوردستان دەكشێت

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

ئیئتیلافی " النصر" كە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرۆكایەتی دەكات بۆ هەڵبژاردنی 12ی ئایاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پارێزگای هەولێر بە لیستێكی نۆ كاندیدی بەشداریدەكات، ئەمەش بەقسەی ئیبراهیم سەمین كاندیدی ئیئتیلافی " النصر" بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر.


لە لێدوانێكیدا بۆ " غەد پرێس" ئیبراهیم سەمین كاندیدی  ئیئتیلافی " النصر" وتی " لیستەكەیان هەموو پێكهاتەكانی عێراقی لەخۆگرتووە و 80%ی كەسی نوێن و خاوەنی بڕوانامەی بەرزن و گەنجی ئەكادیمین."
سەمین كە لە پێكهاتەی توركمانە وتیشی " گەلی هەرێمی كوردستان بە هەموو پێكهاتەكانییەوە هیوادارن دۆخەكە لەگەڵ بەغدا ئاسایی ببێتەوە و ئاشتی و ئاشتەوایی  سەقامگیر بێت."
دەربارەی كاندیدەكانی لیستەكەی عەبادی لە هەرێمی كوردستان، سەمین رایگەیاند حكومەتی هەرێم لە بەیاننامەیەكدا رونیكردوەتەوە كە هەموو كەسێك ئازادە لە خۆپاڵاوتنیدا و نابێت هیچ كەسێك ررووبەڕووی تەنگ پێهەڵچنین ببێتەوە و یاسا مافی ستەملێكراون گەرەنتی دەكات.

لیستەكەیان هەموو پێكهاتەكانی عێراقی لەخۆگرتووە و 80%ی كەسی نوێن و خاوەنی بڕوانامەی بەرزن و گەنجی ئەكادیمین."

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 9 کاتژمێر

بۆچی له‌ ئێستادا توركیا مكوڕ نیه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پژاك؟

null
پێش 21 کاتژمێر

مامۆستا عەلی باپیر سەردانی (درەو)ی كرد

null
١٦ ئاب ٢٠٢٦

شارەوانی سلێمانی: پرۆژەكەی ناو هەواری شار بۆ نیشتەجێبوون نیە