Draw Media

هەڵمەتی رەشبگیری لە بادینان دەستیپێكردووە

هەڵمەتی رەشبگیری لە بادینان دەستیپێكردووە

2019-01-27 17:46:20


درەو میدیا
لەدوای خۆپیشاندانەكەی دوێنێی شیلادزێوە هێزە ئەمنیەكانی دهۆك دەستیان بە جموجوڵكردووەو هێزێكی زۆر رەوانەی شیلادزیكراوە، لە ئێوارەی ئەمڕۆشەوە چەند چالاكوانێكی خۆپیشاندانەكان دەستگیركراون. 
 بڕیاربوو ئەمرۆ كۆمەڵێك چالاكوانی دەڤەری بادینان  سەنتەری شاری دهوك، خۆپێشاندانێك رێكبخەن دژ بە بوردومانەكانی سوپای توركیا بەڵام لە ئێواەری ئەمڕۆوە هەریەك لە (بەدەل بەرواری) رێكخەری گردبونەوەكەو  (كوڤان رێكانی) یەكێك لە رێكخەرانی گردبونەوەكە لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە لە ماڵەكانیاندا دەرفێنرێن .
ئەمە سەرەرای ئەوە هێزە ئەمنیەكان هەڕەشەیان لە چەندین چالاكوان كردووەو پەیوەندیشیان بە چەند كەسێك لە رێكخەرانی گردبونەوەكانكردووە. 
دوێنێ لە گومەڵگای سێریی سەر بە شێلادزێ، خوپێشاندەران و خانەوادەی قوربانیانی بوردومانەكانی توركیا هێرشیان كردە سەر بنكەیەكی سوپای توركیا و سوتاندیان و جگە لە بریندار بوونی چەند خۆپیشاندەرێك ( حسێن رێكانی) تەمەن  13 ساڵ بە گوللەی جەندرمەكانی توركیا شەهید كرا.
 
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand