Draw Media

لەنەبونی نەوت و گرانی بەنزینە وە بۆ گرانبون و دەستنەكەوتنی غازی ماڵان 

لەنەبونی نەوت و گرانی بەنزینە وە بۆ گرانبون و دەستنەكەوتنی غازی ماڵان 

2019-01-19 15:24:14


درەو میدیا:
ماوەی چەند رۆژێكە نرخی غاز لە شاری هەولێر بەرزبوتەوە، بەجۆرێك نرخی یەك بتڵی غاز گەیشتوەتە( 15 بۆ 16) هەزار دینار، هەر وەها لە شاری سلێمانیش گران بووە بە ئاسانی دەست ناكەوێت.
غالب محەمەد عەلی ئەندامی لیژنەی نەوتی غازی پەرلەمانی عێراق لە نوسینێكدا هۆكارەكانی  گرانبوونی بتڵی غاز روون دەكاتەوەو ئاماژە بەوە دەكات كە " بەشێكی زۆر ئەو غازەی كە دابین كراوە بۆ كارگە وشتی تر بەكار دێت نەك بۆ ماڵان ، لەگەڵ ڕێگری كردن لە چەند كارگەیەك كە دەیانەویت نرخی بتڵی غاز بۆ( 6.500) هەزار كەمبكەنەوە لە بری ئەوەی زیاتر خزمەت بكرین بڵكو ڕێگریان لێدەكرێت و رێژەی كەمتر غازیان پێدەدەن ئەمەش وای كردوە بە هیچ شێوەیەك كێبركێ دروست نا بێت لە نێوانی كارگەكان.
غالب محەمەد ئەوەش رون دەكاتەوە " سەرچاوەی غازی شلی ماڵان لە هەرێمی كوردستان بلوكی كۆرمۆر كە رۆژانە (١٠٠٠) تەن بەرهەم دەهێنێت و رێژەیەكی كەم لە پاڵاوگەی بازیان و كەڵەك، ساڵانە گواستنەوەكەی دە دەرێت بە كۆمپانیا بۆ گواستنەوەی و دابەش كردنی، ئەم ساڵ دراوە بە كۆمپانیای ( گۆڵدینگ جاگوار) دوای ئەوە رێژەی پارێزگاكان دیاری دەكرێت بۆ نمونە پارێزگای سلێمانی رۆژانە (١٣) تەنكەر لە كۆرمۆر و دوو تەنكەریش لە پاڵاوگەی بازیان كە هەر تەنكەرێك (٢٠)تەن دەكات وە هەر تەنێك بە (٤٣٠) هەزار دینار دەدرێت بە خاون كارگەكان و هەر تەنێك( ٨٦ ) بتڵە، رۆژانە زیاتر لە (٢٦) هەزار بتڵ دابین دەكرێت بۆ پارێزگای سلێمانی كە ئەم رێژەیشە بەشی شاری سلێمانی دەكات و زیاتریشە بەڵام لە بەر ئەوەی كۆمپانیاكە بە شێوەیەكی دادپەروەرانە دابەشی ناكات و بەشێكی زۆریشی بە بازرگانی دەفرۆشرێت كە تەنی زیاترە لە (٥٥٠) هەزارە بۆتەهۆكاری كەم بونەوەی غاز لە بازار "

دەقی نوسینەكەی غالب محەمەد
لەنەبونی نەوت و گرانی بەنزینە وە بۆ گرانبون دەستنەكەوتنی غازی ماڵان.

ماوەی چەند رۆژێكە نرخی غاز لە شاری هەولێر بەرزبوتەوە، بەجۆرێك نرخی یەك بتڵی غاز گەیشتوەتە( 15 بۆ 16) هەزار دینار، هەر وەها لە شاری سلێمانیش گران بووە بە ئاسانی دەست ناكەوێت.
هۆكاری گرانبوونی غازی ماڵان بۆ ئەم هۆكارانەی خوارەوە دەگەرێتەوە:
١.سەرچاوەی غازی شلی ماڵان لە هەرێمی كوردستان بلوكی كۆرمۆر كە رۆژانە (١٠٠٠) تەن بەرهەم دەهێنێت و رێژەیەكی كەم لە پاڵاوگەی بازیان و كەڵەك، ساڵانە گواستنەوەكەی دە دەرێت بە كۆمپانیا بۆ گواستنەوەی و دابەش كردنی، ئەم ساڵ دراوە بە كۆمپانیای ( گۆڵدینگ جاگوار) دوای ئەوە رێژەی پارێزگاكان دیاری دەكرێت بۆ نمونە پارێزگای سلێمانی رۆژانە (١٣) تەنكەر لە كۆرمۆر و دوو تەنكەریش لە پاڵاوگەی بازیان كە هەر تەنكەرێك (٢٠)تەن دەكات وە هەر تەنێك بە (٤٣٠) هەزار دینار دەدرێت بە خاون كارگەكان و هەر تەنێك( ٨٦ ) بتڵە، رۆژانە زیاتر لە (٢٦) هەزار بتڵ دابین دەكرێت بۆ پارێزگای سلێمانی كە ئەم رێژەیشە بەشی شاری سلێمانی دەكات و زیاتریشە بەڵام لە بەر ئەوەی كۆمپانیاكە بە شێوەیەكی دادپەروەرانە دابەشی ناكات و بەشێكی زۆریشی بە بازرگانی دەفرۆشرێت كە تەنی زیاترە لە (٥٥٠) هەزارە بۆتەهۆكاری كەم بونەوەی غاز لە بازار .

٢.بەشێكی زۆر ئەو غازەی كە دابین كراوە بۆ كارگە وشتی تر بەكار دێت نەك بۆ ماڵان .

٣.ڕێگری كردن لە چەند كارگەیەك كە دەیانەویت نرخی بتڵی غاز بۆ(٦،٥٠٠) هەزار كەمبكەنەوە لە بری ئەوەی زیاتر خزمەت بكرین بڵكو ڕێگریان لێدەكرێت و رێژەی كەمتر غازیان پێدەدەن ئەمەش وای كردوە بە هیچ شێوەیەك كێبركێ دروست نا بێت لە نێوانی كارگەكان.

بەرزبونەوەی نرخی غاز لە پارێزگاكانی هەرێم لە كاتێكدایە شەپۆلێكی بەفر و باران و نزم بونەوەی پلەكانی گەرمی روی لە هەرێمی كوردستان كردوە و پێویستی هاوڵاتیان بۆ بەكارهێنانی غاز بۆ گەرم كردنەوەی ماڵەكانیان لە زیادبوندایە.

بۆیە داواكارم لە لایەنی پیوەندیدار بە تایبەتی پارێزگارەكان و پەرلەمانی كوردستان كە رێگری بكەن لەم كۆمپانیانەی كە گواستنەوەی غازیان بۆدەر دەچێت رێژەی تەواو بدەن بە پارێزگاكان بۆ ئەوەی نرخی بوتڵی غاز گۆڕانكاری بە سەر نەیەت بە تایبەتی لە كاتی زستان .
غالب محمد عەلی
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand