دۆناڵد ترەمپ: ئابوری توركیا تێكدەشكێنین ئەگەر هێرشبكاتە سەر كوردەكان
2019-01-14 06:05:07
درەو میدیا:
سەرۆكی ئەمریكا هەڕەشە لە توركیا دەكات و دەڵێت" ئابووری توركیا تێكدەشكێنین، ئەگەر هێرش بكاتە سەر كوردانی سووریا
لە تویتێكدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا رایدەگەیێنێت: "ئەگەر توركیا هێرش بكاتەسەر كورد لە سووریا، ئابوورییەكەی تێكدەشكێنین". لە هەمانكاتدا داوا لە كورد لە رۆژئاوای كوردستان دەكات، ئەنقەرە ئیستفزاز نەكەن.
تەرمپ ئاماژە بەوەش دەكات: ئەگەر توركیا زۆر نیگەرانە لە كوردانی سووریا ناوچەیەكی ئارام بە دووری 20 میل لەوان دروستبكات، لەبارەی كشانەوە لە سووریا سەرۆكی ئەمریكا نووسیویەتی، هێزەكانی ئەمریكا لە سووریا دەستیان كردووە بە كشانەوە، بەڵام لێدانی پاشماوەكانی داعش لەچەند شوێنێكەوە بەردەوام دەبێت و دەڵێت، ئەمریكا لەبنكەكانی دراوسێوە بەردەوام دەبێت لە لێدانی داعش ئەگەر بگەڕێتەوە.
.دەقی تویتەكەی ترەمپ" کشانەوە لە مێژینەکەی چاوەڕواندەکرا دەستیپـێکرد هاوکاتی ئەوەی ئەو ناوچە بچوکەی بە دەستی خەلافەتەکەی داعشەوە ماوەتەوە بە توندی لێدەدرێت. ئەگەر سەرهەڵبداتەوە ئەوا جارێکی دیکە هێرشی دەکرێتەوە سەر لەو بنکە نزیکەی هەیە. تورکیا بە ئابوری وێراندەکرێت ئەگەر لە کوردەکان بدات. دروستکردنی 20 میل ناوچەیەکی پارێزراو. بە هەمان شێوە نامانەوێت کوردەکان تورکیا ئیسفزازبکەن. ڕووسیا و ئێران و سوریا گەورەترین سوودمەندبوون لە سیاسەتە درێژخایەنەکەی ئەمەریکا بۆ لەناوبردنی داعش لە سوریا- دوژمنی ئاسایـین. ئێمەش سوودمەنددەبین، بەڵام ئیتر کاتی ئەوە هاتووە هێزەکانمان بگەڕێنەوە. ئەو شەڕە بێ کۆتایـیە ڕابگرن."