توركیا بەبەهای 130 ملیۆن یۆرۆ زەیتونی عەفرینی بەتاڵان بردووە
2019-01-13 10:55:02
( درەو میدیا):
لەماوەی یەك ساڵدا توركیا بەبەهای 130 ملیۆن یۆرۆ، زەیتونی كانتۆنی عەفرینی رۆژئاوای كوردستانی بەتاڵان بردووە.
گۆڤاری " لۆبوان"ی فەرەنسی دۆسیەیەكی تایبەتی لە ساڵیادی داگیركردنی عەفریندا لەلایەن توركیاوە سەبارەت بە " دەستبەرداربوونی خۆرئاوا لە كورد" بە ناونیشانی " تراژیدیای كوردەكان " ئامادەكردووە.
لەو چوارچێوەیەدا گۆڤارەكە چاوپێكەوتنێكی كردووە لەگەڵ مێژوونووسی فەرەنسی " بۆریس جەیمس" ، خاوەنی كتێبی Les Kurdes, un peuple sans état " كوردەكان, گەلێكی بێ دەوڵەت".
هەروەها گۆڤارەكە لێكۆڵینەوەیەكیشی بڵاوكردوەتەوە و تێیدا ئاشكراكراوە " توركیا ساڵی رابردوو بەبەهای 130 ملیۆن یۆرۆ بەرهەمی زەیتی زەیتونی عەفرینی بەتاڵان بردووەو دوای ئەوەی لە 18ی ئازاری رابردوودا ناوچەكەی داگیركرد و 200 هەزار هاوڵاتی كوردی ئاوارەكرد لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی بەناو " چڵە زەیتون" دا.
گۆڤاری لۆبوان، ئاماژەیبەوەشداوە، چەند خێزانێكی كوردی عەفرین كە پەنایان بۆ فەرەنسا بردووە, لە ئامادەكاریدان بۆئەوەی سكاڵایەك لەسەر توركیا تۆماربكەن, بە تۆمەتی جینۆسایدی كورد لە عەفرین لە رێگەی رفاندن و ئەشكەنجەدان و تاڵانكردنی بەرنامە بۆداڕێژراو، كە بەوتەی "لۆبوان" ئەوانە تاوانێكن دەچنە چوارچێوەی تاوانەكانی دژ بە مرۆڤایەتییەوە.